پردی مێژوویی "میان راهان" لە كرماشان لە بەرەبەریی لەناوچوون دایە

20:11 - 6 رەزبەر 2712
ئاژانسی كوردپا: پردی مێژوویی \"میان راهان\" لە پارێزگای كرماشان بەهۆی كەمتەرخەمیی ناوەندە پێوەندیدارەكانی حكوومەت لە بەرەبەری لەناوچوون دایە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، ئەو پردە كە مێژووی درووست كردنەكەی دەگەڕێتەوە بۆ 500 ساڵ لەمەوبەر بەهۆی هاتوچۆی زۆر و هەروەها كەمتەرخەمی ئیدارەی میرات فەرهەنگیی لە حاڵی داڕووخان دایە.
\"7190.jpg\"
بە وتەی هاووڵاتییانی ئەو ناوچەیە، ئیدارەی رێگاوبان ماوەیەك لەمەوبەر شوێنێكی بە مەبەستی هاتوچۆ ماشین بەسەر ئەو پردەدا درووست كرد، كە ئەمە كارە بووە هۆی داڕووخانی زیاتری پردەكە.

پردی \"میان راهان\" لە ئاوایی \"میان راهان\" لەسەر رێگای بیستون بۆ سونقوڕ هەڵكەوتووە.

درێژایی ئەو پردە 47 میتر و 30 سانتیمیترە و پانایەكەشی 4 میتر و 85 سانتیمترە.