پاییزی کرماشان لە چاوی کامێراوە

20:33 - 23 سەرماوەز 2715
ئاژانسی کوردپا: پیشانگایەکی وێنەیی لە بەرهەمەکانی ١٥ هونەرمەندی کورد لە شاری کرماشان کرایەوە.

بەپێی هەوڵی هەواڵنێرانی ناوخۆ، پازدە هونەرمەندی وێنەگر بە کۆکردنەوەی وێنەی پاییزی کرماشان، پیشانگایەکیان لە جوانیی ئەو وەرزە بەڕێوە برد.

لەم هەوڵە هونەرییەدا، ٢٤ وێنە لە پاییزی شاری کرماشان پیشان دەدرێت.

پیشانگاکە ڕۆژی ڕابردوو، لە هۆڵی کۆلێژی فەرهەنگ و هونەری زانستی ـ کاربۆردیی کرماشان، کراوەتەوە و تاکوو کۆتایی ئەم حەوتوویە بەردەوام دەبێت.

ئەو کەسانەی کە وێنەکانیان پیشان دەدرێت، ئەندامی فێرخوازی ئەنجومەنی سینمای جەوانی کرماشانن و ٥ کەس لەم هونەرمەندانە، ژنن.

بە وتەی بەرپرسی ئەنجومەنی سینما جەوانی کرماشان، بەرهەمە پیشاندراوەکان بە ٤٠% داشکاندن بە کڕیاران دەفرۆشرێنەوە و پارەکەی تەرخان دەکرێت بۆ کاروباری خێرخوازی.

کامران ڕەزایی بە هەواڵنێریی مێهری ڕاگەیاندووە؛ سۆما هاشمی، مریەم شەهبازی، بەهار ئەتابەکی، حسەین ڕیاحی، ئەمیر ڕیزوەندی و... بەرهەمەکانیان لەو پیشانگایە نمایش دەکرێت.

\"29166.jpg\"

\"29167.jpg\"

\"29168.jpg\"