٥ پاڵێوراوی دیکەی شۆرای بۆکان بانگهێشتی ئیتلاعاتی کران

20:55 - 5 پووشپەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا:سەرلە بەیانی ئەمڕۆ ٥ کەسی دیکە لە پاڵێوراوانی شۆرای شاری بۆکان بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کران.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، کاتژمێر ١٠ی سەرلە بەیانی ئەمرۆ ٥ی پووشپەڕ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بۆکان ٥ پالێوراوی شۆرای شاری بۆکانی بەناوکانی \"ئەسعەد جەمیانی\" لوقمان سەعیدی، سولەیمان ئیمام زەنبیلی، خوسرەو ساڵحی و محەممەد رەسووڵ‌زادە\"ی بانگهێشتی ئەو ئیدارەیە کرد.

هەروەها رۆژی رابردووش ٦ کەسی دیکە بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بۆکان کران و بەم پێێ ژمارەی پالێوراوانی دەستبەسەر کراو گەیشتە ١١ کەس.

دەگوترێت پاڵێوراوانی شۆرای شاری بۆکان ناڕەزایەتییان بە ژوماردنی دەنگەکان دەربڕیوە و لەسەر ئەو باوەڕەن کە لە هەڵبژاردنەکاندا ساختەکاری کراوە، بۆیە خوازیاری سەرلەنوێ بژاردنەوەی دەنگەکانی شۆرای شاری بۆکانن.

فەرماندار و نوێنەری خەڵکی شاری بۆکان ئەو داوایەی پاڵێوراوانی شۆرای شاریان رەت کردۆتەوە و تەنانەت هەڕەشەیان لەو پاڵێوراوانە کردووە کە لە ئەگەری بەردەوام بوون لە ناڕەزایەتی دەربڕین بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بەرەوڕووی دەستبەسەر کران و زنیدان دەبنەوە.

پێشتریش لە رێکەوتی ٣٠ جۆزەردانی ئەمساڵدا ١٥ کەس لە پاڵێوراوانی هەڵبژرادنەکانی شۆرای شاری بۆکان لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەیان لێکرابوو.