پاوە/چوار چالاکی سیاسیی کورد بۆ تێپەڕاندنی حوکمەکەیان رەوانەی زیندان کران+وێنە
21:45 - 26 خاکەلێوه 2714
ئاژانسی کوردپا: چوار کەس لە چالاکانی سیاسیی کوردی خەڵکی شاری پاوە، پاش ئەوەی حوکمەکەیان لە دادگای پێداچوونەوەی ئوستانەوە پشتڕاست کرایەوە، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەیان رەوانەی زیندان کران.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٢٥ی خاکەلێوەی ئەمساڵ، چوار چالاکی سیاسیی خەڵکی شاری پاوە، کە هەرکام بە ٦ مانگ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرابوون،بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەیان، خۆیان بە بەشی ئیجرای ئەحکامی دادگای پاوە ناساند.
هەروەها چوار کەسی دیکە لەو چالاکانەی شاری پاوە بەناوەکانی موعتەسەم شافیعی، جەهانبەخش ئەحمەدی، بابەک عەباسی و پێدرام قادریان، کە ئەوانیش هەرکام بە ٦ مانگ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرابوون، ناڕەزایەتییان بە حوکمەکەیان دەربڕیوە و پەروەندەکەیان بۆ پێداچوونەوە رەوانەی دیوانی باڵای وڵات کراوە.
لە مانگی رەشەممەی ساڵی ١٣٩٢ی هەتاویدا، دادگای پێداچوونەیەی کرماشان حوکمی ٤٨ مانگ زیندانیی بۆ ئەو ٨ چالاکە کوردەی خەڵکی شاری پاوەی بە تۆمەتی تەبلیغات بۆ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان لە رێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووکەوە، پشتڕاست کردەوە.
ئەو چالاکانە لە درێژەی رەوتی دەستبەسەر کرانی چالاکانی فەرهەنگی و رۆژنامەنووسیی کورد لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران لە مانگی رەشەمەی ساڵی ١٣٩١ی هەتاویدا دەستبەسەر کران کە لە ماوەی ئەو یەک مانگەدا ٢٢ چالاکی سیاسی و فەرهەنگیی کورد لە شاری پاوە، بە بریاری نوێنەری وەلی فەقێ لەو شارە، بەرەوڕووی دەستبەسەر کران بوونەوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٢٥ی خاکەلێوەی ئەمساڵ، چوار چالاکی سیاسیی خەڵکی شاری پاوە، کە هەرکام بە ٦ مانگ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرابوون،بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەیان، خۆیان بە بەشی ئیجرای ئەحکامی دادگای پاوە ناساند.
حوکمی شەش مانگ زیندانیی تەعزیری ئاراس حاتەمی، گۆران بەهرامی و قانع حاتەمی پشتراست کرایهوه
هەواڵنێری کوردپا لە شاری پاوە شوناسی ئەو چوار کەسەی قانع حاتەمی، ئاراس حاتەمی، محەممەد نیگاری و گۆران بەهرامی راگەیاندووەو قانع حاتەمی و محەمەد نیگاری، کە کارمەندی ئیدارەی کاروباری سینفی بوون، پاش دەستبەسەر کران لە مانگی رەشەممەی ساڵی ١٣٩١، لەسەر کار لابردران.هەروەها چوار کەسی دیکە لەو چالاکانەی شاری پاوە بەناوەکانی موعتەسەم شافیعی، جەهانبەخش ئەحمەدی، بابەک عەباسی و پێدرام قادریان، کە ئەوانیش هەرکام بە ٦ مانگ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرابوون، ناڕەزایەتییان بە حوکمەکەیان دەربڕیوە و پەروەندەکەیان بۆ پێداچوونەوە رەوانەی دیوانی باڵای وڵات کراوە.
لە مانگی رەشەممەی ساڵی ١٣٩٢ی هەتاویدا، دادگای پێداچوونەیەی کرماشان حوکمی ٤٨ مانگ زیندانیی بۆ ئەو ٨ چالاکە کوردەی خەڵکی شاری پاوەی بە تۆمەتی تەبلیغات بۆ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان لە رێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووکەوە، پشتڕاست کردەوە.
دادگای پێداچوونەوەی ئوستانی کرماشان حوکمی شەش مانگ زیندانیی تەعزیری موعتەسەم شافعی، جهانبەخش ئەحمەدی، بابەک عەباسی و محەممەد نیگاری پشتراست کردەوە
پێشتر قارەمان کەریمی پارێزەری پەروەندەی ئەو چالاکە کوردانە لە لێدوانێکدا بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاندبوو؛ \"موعتەسەم شافعی، جهانبەخش ئەحمەدی، ئاراس حاتەمی و بابەک عەباسی تەنانەت یەک وشەیان بە قازانجی هیچ حیزب و لایەنێک لە فەیسبووکدا نەنووسیوە، بۆیە ئەو حوکمەی دادگا بەڕاستی منی تووشی سەرسووڕمان کردووە.ئەو چالاکانە لە درێژەی رەوتی دەستبەسەر کرانی چالاکانی فەرهەنگی و رۆژنامەنووسیی کورد لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران لە مانگی رەشەمەی ساڵی ١٣٩١ی هەتاویدا دەستبەسەر کران کە لە ماوەی ئەو یەک مانگەدا ٢٢ چالاکی سیاسی و فەرهەنگیی کورد لە شاری پاوە، بە بریاری نوێنەری وەلی فەقێ لەو شارە، بەرەوڕووی دەستبەسەر کران بوونەوە.