پاوە/هێزە ئیتلاعاتییەکان هاووڵاتییەکی کوردیان دەستبەسەر کرد

21:08 - 13 بانەمەڕ 2714
ئاژانسی کوردپا: لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران رەوتی دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییان لەڵایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بەردەوامە و لەو پەیوەندییەدا هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری پاوە، هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ وەحیدوڵڵا دووستی خەڵکی شاری پاوە کە لەگەڵ چەند کەس لەهاوڕێکانی سەردانی کرماشانی کردبوو، لە (پۆلیس را)ی شمشێر دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار راگوێزراوە.

وحیدوڵڵا دوستی کە خەڵکی شاری پاوە و هەر لەوێش سەرباز بووە، سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی هیچ هەواڵێک لە چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٣ی بانەمەڕ، لە (پۆلیس‌ڕا)ی شمشێر، لە ١٠ کیلۆمیتریی شاری پاوە، دەستبەسەر کراوە و هەتا ئێستا هۆکاری دەستبەسەر کرانەکەی روون نەبۆتەوە.