پاوە/ شاعیرێکی نەخوێندەواری کورد دیوانە شێعرێکی بڵاو کردەوە
21:10 - 31 بانەمەڕ 2715
ئاژانسی کوردپا: کتێبی \"هەوارگەی سەیاد \" بەرهەمی شاعیر و هونەرمەندی کورد \"باقی شەفیعی\"لە رێوڕەسمێکدا بە بەشداریی شاعیران و نووسەران و ئەدیبانی شاری پاوە خرایە بە چاوی بینەران.
بەپێی راپۆرتی ئاژنسی هەواڵدەریی کوردپا، ئێوارەی دوێنێ بە بەشداری کۆمەڵێک لە شاعێران و نووسەرانی کورد لە شاری پاوە، دیوانی \"هەوارگەی سەیاد\" لە بەرهەمی شاعیر و هونەرمەند \"باقی شفیعی\'\' بەرز راگیرا.
ئەو دیوانە شێعرە زیاتر لە ٦٠٠٠ هەزار دێر شێعری هەورامی لە خۆ گرتووە و لەلایەن کچی کاک باقی نووسراوەتەوە.
لە سەرتای دەست پێکردنی رێوڕەسمەکەدا کلیپێک لەسەر ژیان و بەرهەمەکانی باقی شەفیعی لەلایەن \'\'تەیفور حاتەمی\'\'یەوە بڵاو کرایەوە.
لە درێژەی رێوڕەسمەکەدا چنوور شەفیعی کچی باقی چەند پارچە لە شێعرەکانی و بیۆگرافیی باوکی خوێندەوە.
محەممەد رەشید ئەمینی یەکێک لە شاعیر کۆنەکانی بواری فەرهەنگ و ئەدەب، پێگەی ئەدەبیی ئەو شاعێرە ٧٢ ساڵەی بەرز راگرت.
لەو رێوڕەسمەدا چەند شاعێرێک هۆنراوەیان بۆ وەسفی کارەکانی ئەو شاعیرە هۆنییەوە.
باقی شەفیعی سەرەڕای ئەوەی کە نەخوێندوار بوو، ١٠ساڵ پێش چوارینەکانی \"بابا تاهێری هەمەدانی\"ی وەرگێردراوەتە سەر زمانی کوردی (شێوەزاری هەورامی) و ماڵەکەی کردووە بە مووزەخانە.
لەرێوڕەسمەدا، پێشنیاری دروست کردنی پیکەرێک بۆ باقی شەفیعی لە شاری پاوە درا بە شارەدار و ئەندامانی شۆرا و میراتی فەرهەنگی و گەشتیاری کە لەگەڵ پێشوازیی گەرمی خەڵکی ئەو شارە بەرەوڕوو بووەوە.
وێنە:سلام پاوە