پاوە؛ ژنێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

11:23 - 26 بەفرانبار 2721

ڕۆژی شەممە ٢٥ی بەفرانبار، هاووڵاتییەک بە ناوی "پرشنگ ئەمیری" تەمەن ٤٥ ساڵ، خەڵکی گوندی زەردوویی سەر بە بەخشی باینگانی شاری پاوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئەو هاووڵاتییە لە ڕێگای خواردنی حەبی برنج خۆی کوشتووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو ژنە بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

"پرشنگ ئەمیری" خێزاندار و دایکی منداڵێکە.