پاش ٢٤ کاتژمێر لە کۆما، \"شارام الف\" گیانی لە دەست دا

15:11 - 23 جۆزەردان 2718
ئاژانسی کوردپا: لاوێکی خەڵکی شاری بۆکان،لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی جۆزەردان، لاوێکی کورد خەڵکی شاری بۆکان بە ناوی \"شارام الف\" کە لە هەوڵێکی خۆکوژیدا، بێئاکام مایەوە، پاش ٢٤ کاتژمێر لە کۆما، لە نەخۆشخانەی ئەو شارە گیانی لە دەست دا.

سەرچاوە خۆجێیەکان باس لەوە دەکەن کە ئەو هاووڵاتییە کوردە، دەستبەجێ پاش ئاگاداربوونی بنەماڵەکەی،ناوبراو ڕەوانە نەخۆشخانەی دەکەن.

لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژی دووشەممە، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٢ساڵ دانیشتووی شاری ورمێ، بە ناوی \"یەحیا\" لە شارەکی دانشگای ئەو شارە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئەو مێرمنداڵە تەمەن ١٢ساڵەیە، لە ماڵەکەی خۆیاندا، بە شێوەی خۆهەڵواستن، خۆی کوشتووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هۆکاری خۆکوژی ئەو دوو مێرمنداڵ و لاوە ڕانەگەیدنراوە.