پاش ناڕەزایەتی خوێندکارانی زانکۆی کوردستان نرخی خواردنەکان زیادی کرد
13:24 - 15 خەزەڵوەر 2712
ئاژانسی کوردپا: لەمەوبەدوا، خوێندکارانی زانکۆی کوردستان ژێتۆنی ژەمی نێوەڕۆیان بە ٣ بەرابەری نرخی پێشوو پێ دەدەن.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، دوابەدوای ئێعتراز و مانگرتنی خوێندکارانی زانکۆی کوردستان لەمەڕ گران بوونی ژێتۆن و خواردن، بەرپرسانی ئەو زانکۆیە نرخی ژەمی نیوەڕۆی ٥ شەممەیان سێ بەرابەری نرخی پێشوو بەرز کردەوە.
بەرپرسانی زانکۆی کوردستان بە بیانووی کەمی بودجەی ئەمساڵ، لە هەڵوێستێکی دیکەدا ژەمی شەوانی ٥ شەممەشیان لە \" سلف سرویس\"ی زانکۆ لابردووە.
پێشتریش خوێندکارانی ئەو زانکۆیە بە ئێعتراز بە نرخی ژێتۆن و لابردنی ژەمی رۆژانی ٥ شەممە، مانیان گرتبوو.
ئەو ناڕەزایەتییە لەلایەن \"دوکتور جهانشێر ئەمینی\"ـەوە یەکێک لە بەرپرسانی زانکۆی کوردستان بە \"مانگرتنی خوێندکارانی کێشە خولقێن\" وەسف کرا.
ماوەیەک لەمەوبەریش حەراسەتی زانکۆی کوردستان ٥ خوێندکاری ئەو زانکۆیەی لە خوێندن بێبەش کردبوو.