پاش لێدان و سووكایەتی كردن بە حەبیبوڵڵا گولپەری پوور، برایە ژووری تاكەكەسیی زیندانی ورمێ
16:01 - 28 رەشەمه 2711
كوردپا: پاش بڵاو بوونەوەی چەند هەواڵێك لەمەڕ گواستنەوەی حەبیبوڵڵا گوڵپەری پوور زیندانیی سیاسیی كوردی مەحكووم بە ئیعدام، بۆ ژووری تاكەكەسیی ئیدارەی ئیتلاعات و شوێنێكی نادیار، ناوبراو ئێستا لە ژووری تاكەكەسیی زیندانی ناوەندیی \"ورمێ\"یە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا و لە پێوەندیی تەلەفۆنیی یەكێك لە زیندانیانی ناو زیندانی ورمێ لەگەڵ هەواڵنێری كوردپا لەو شارە، حەبیبوڵڵا گوڵپەری پوور بۆ یەكێك لە ژوورە تاكەكەسییەكانی زیندانی ناوەندیی ورمێ راگوێزراوە و ئێستاش هەر لەوێیە.
هاوبەندیی ئەو زیندانیە سیاسییە بە هەواڵنێری كوردپای راگەیاندووە كەلە كاتی گواستنەوەی حەبیبوڵڵا بۆ ژووری تاكەكەسی، ناوبراو لەلایەن مەئموورانی زیندانەوە كەوتۆتە بەر لێدان و سووكایەتی و جنێوی پێدراوە.
ئەم هەواڵە لایەن یەكێك لە هاوبەندییەكانی حەبیبوڵڵا گوڵپەری پوورەوە بە ئاژانسی كوردپا راگەیەنراوە.
پێشتر باوكی حەبیبوڵڵا گوڵپەری پوور لە وتووێژ لەگەڵ راگەیەنەكان باسی لە بێتاوانیی كوڕەكەی كردبوو و چالاكییەكانی تەنیا بە فەرهەنگی لە قەڵەم دابوو و هەرچەشنە چالاكییەكی چەكدارانە و پێوەندیی ناوبراوی بە رێكخراوە سییاسییەكان رەت كردبۆوە.
حەبیبوڵڵا گوڵپەری پوور رێكەوتی 24ی رەشەمەی ساڵی 1388 لە لقی یەكی دادگای ئینقلابی شاری مەهاباد بە تاوانی \"محاربە\" و بەهۆی ئەندامەتیی لە یەكێك لە حیزبە كوردییەكانی ئۆپۆزیسیۆنی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران و بە پشت بەستن بە مادەكانی \"186 و 190\"ی \"یاسای سزای ئیسلامی\" حوكمی ئیعدامی بۆ بڕابۆوە و ئەم حوكمە مانگی خەرمانانی ساڵی پێشوو لەلایەن دیوانی باڵای وڵاتەوە تەئید كرا.
چەند رۆژ لەمەوبەر هەواڵێك لەمەڕ گواستنەوەی حەبیبوڵڵا گوڵپەری پوور زیندانیی كوردی مەحكوم بە ئیعدام لە بەندی 12ی زیندانی ورمێ بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە بڵاو كرایەوە كە بووە هۆی نیگەرانیی زۆری بنەماڵەی ناوبراو و چالاكانی مافی مرۆڤ لەمەڕ مەترسیی حوكمی ئیعدامی ناوبراو.
هەواڵدەریی هرانا پێشتر بڵاوی كردبۆوە كە ئەو زیندانیە سیاسیە كاتژمێر 8ی شەوی پێنجشەممە رێكەوتی 25ی رەشەمە لە بەندی 12ەوە لەلایەن مەئمورانی وەزراەتی ئیتلاعاتەوە بۆ گرتنگەی ئیتلاعات لە دەرەوەی زیندان رەوانە كراوە.
حەبیبوڵڵا گوڵپەری پوور لەدایك بووی 1363ی شاری سنە، رێكەوتی 5ی رەزبەری ساڵی 1388 لەلایەن هێزەكانی حیفازەت ئیتلاعاتی شاری مەهابادەوە دەستبەسەر و بۆ چەندین مانگ لە گرتنگە ئەمنیەتی و نیزامییەكانی مەهاباد، سنە و ورمێ رووبەڕووی ئەشكەنجە و ئازاری جەستەیی و رۆحی بۆتەوە.