پاش ٥٠ رۆژ تەرمی هاووڵاتییەكی پیرانشاری لەچۆمێكی ئەو ناوچەیە دەرهێنرایەوە
13:48 - 8 پووشپەڕ 2714
ئاژانسی كوردپا: دوای تێپەڕینی ٥٠ رۆژ، تەرمی هاووڵاتییەكی تەمەن ٣٥ ساڵەی پیرانشاری لە چۆمی زێوكە و ماشكان لەلایەن خەڵكی ناوچەكەوە لە ئاو هێنرایە دەرەوە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، دوانیوەڕۆی رۆژی شەممە رێكەوتی ٧ی پووشپەڕ خەڵكی ئاواییەكانی \"زێوكە\" و \"ماشكان\"ی سەر بە پیرانشار تەرمی نەجمەدین سەعیدی كوڕی \"رەحیم\"یان دۆزیوەتەوە.
ئەو هاووڵاتییە ماوەی ٥٠ رۆژ لەمەوبەر لەترسی راوەدوونانی هێزە ئینتزامییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران لەپیرانشار، لەسەر ئەسبەكەیەوە خۆی فرێدابوویە نێو چۆمی زێوكە و ماشكان.
بەوتەی شایەتحاڵان تەرمی نەجمەدین دوای دەرهێنانەوی لە ئاو رەوانەی پزیشكی دادوەری كراوە و هەروەها وتووشیانە، تەرمەكە بەشێك لە جەستەی بۆتە خۆراكی ماسییەكانی ناو چۆمی زێوكە و ماشكان.
پێشتریش ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا هەواڵی كەوتنە نێو ئاوی نەجمەدین سەعیدی بڵاو كردبوویەوە و نەبوونی ئیمكانات و كەرەسەی غەواسی وای كرد كە ئەو تەرمە دوای ٥٠ رۆژ بدۆزرێتەوە.