پاش دانی 3 میلیۆن تمەن، تەرمی سەربازی كورد رادەستی بنەماڵەكەی كرایەوە
16:26 - 18 جۆزەردان 2712
كوردپا: دوای خۆكوژیی سەربازێكی كورد لە پادگانی نیزامیی شارۆچكەی ساحیب لە سەقز، پاش چەند رۆژ كێشمەكێش لە نێوان سپا و بنەماڵەكەی، بە دانی 3 میلیۆن تمەن ئەوكات تەرمەكەیان رادەستی بنەماڵەكەی كردەوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، كاتێك بنەماڵەی \"تەیب حوسێنی\" بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی كوڕەكەیان سەردانی پادگانی سپا لە شارۆچكەی ساحیب دەكەن، لێپرساوانی سپا لە بەرامبەر دانەوەی تەرمی ئەو سەربازەدا داوای 15 میلیۆن تمەن پارە دەكەن.
سەرچاوەیەكی ئاگادار بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپای وتووە، كە پاش چەند رۆژ سەرەنجام، هەتا بنەماڵەی ئەو سەربازە 3 میلیۆن تمەن ناخەنە حیسابی سپاوە تەرمەكەیان پێنادەنەوە.
پێشتر سەرچاوە ئاگاكان، هۆكاری خۆكوژیی ئەو سەربازە كوردەیان گەڕاندبۆوە بۆ هێندێكێشە و ناكۆكی كە لەگەڵ فەرماندەكەی هەیبووە.
رۆژی شەممە رێكەوتی 6ی جۆزەردان، \"تەیب حوسێنی\" كوڕی عوسمان، دانیشتووی بانە و سەرباز لە پادگانی شارۆچكەی ساحیب لە نزیك شاری سەقز، دەستی دایە خۆكوژی و گیانی لەدەست دا.
یەكێك لە كەسانی نزیكی بنەماڵەی حوسێنی بە هەواڵنێری كوردپای وتبوو: تەیب بەهۆی كۆمەڵێك ناكۆكی كە لەگەڵ فەرماندەكەی هەیبووە، دەستی داوەتە خۆكوژی.
لە مانگی خاكەلێوەی ئەمساڵدا لە پادگانەكانی شاری سەقز و بانە دوو سەربازی دیكەی كورد دەستیان دابووە خۆكوژی و هەر بەو هۆیەوە گیانیان لەدەست دابوو.