پاش 3 دەیە، یەكەم رێككەوتننامەی فەرمی و راشكاو لە نێوان دوو حیزبی كوردستانی ئێراندا واژۆ كرا
14:54 - 3 خەرمانان 2712
ئاژانسی كوردپا: پاش تێپەڕینی 3 دەیە چالاكیی سیاسی و نیزامیی 2 حیزبی كوردیی ئۆپۆزیسیۆنی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران، یەكەمین رێككەوتننامەی فەرمی و راشكاو لە نێوانیاندا بە واژۆی سكرتێری هەر دوو لایەن جێبەجێ كرا.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لەم رێككەوتننامەیەدا زیاتر باس لە هەڵوێستەكانی ئەم دوو حیزبە لە هەمبەر هاوكێشە سیاسییەكانی ئكوردستان و ئێران بە شێوەی هاوتەریب كردووە و هاوكات جەخت لەسەر هاوكاری و هاوئاهەنگیی حیزبەكانی دیكەش كراوەتەوە، بەڵام هیچ باسێكی تایبەت لەبارەی پێكهێنانی بەرەیەكی یەكگرتوو لە نێوان حیزبە ئۆپۆزیسیۆنەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران نەهاتۆتە گۆڕێ.
ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، بە مەبەستی هەرچی زیاتر روون بوونەوەی ئەم رێككەوتننامەیە وتووێژێكی تەلەفۆنیی لەگەڵ دوو كەس لە ئەندامانی رێبەریی ئەم دوو حیزبە پێكهێناوە.
محەممەدنەزیف قادری، ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران و بەرپرسی هەیئەتی ئەو حیزبە و سالار پاشایی، ئەندامی كۆمیتەی ناوەندیی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی كوردستانی ئێران و یەكێك لە ئەندامانی هەیئەتی ئەو رێكخراوە، بەشدارییان لەم وتووێژەدا كردووە.
ئاژانسی كوردپا: بێگومان هەوێنی سەرەكیی ئەم بیرۆكەیە پێكهێنانی هاودەنگییە لە چوارچێوەی حیزبە كوردییەكاندا بە مەبەستی دەستەبەر بوونی مافی كوردان، ئاخۆ لەم پێوەندییەدا بەشداریی حیزبەكانی دیكەی دژبەری حكوومەتی ئێران لەم رێككەوتننامەیەدا پێویست و زەروور نەبوو؟
محەممەدنەزیف قادری: لە راستیدا زۆر لەمێژە حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران لە هەوڵی ئەوە دایە كە هێزە سیاسییەكانی كوردستان لە دەوری بەرنامەیەكی هاوبەش كۆ ببنەوە و بەمەبستی گوڕ و تین بەخشین بە خەباتی رزگاریخوازیی نەتەوەی كورد لە كوردستانی ئێران و لە دوای كۆنگرەی 13ەوە ئەو پرسە چڕتر كرایەوە و هەنگاوی جیددیی بۆ هەڵگرت و باسی دیتنەوەی رێگاچارەیەكی لەگەڵ هێزە سیاسییەكان هێنایە بەر باس.
حیزبی دێمۆكرات زیاتر لەگەڵ كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێراندا توانی بیر و بۆچوونەكانیان رێك بخەن و لەو ماوەیەدا ئێمە زۆر دانیشتمان لە ئاستی سەرەوەدا و بە سەرپەرەستی بەڕێزان كاك مستەفا هیجری و عەبدوڵا موهتەدی ئەنجام داوە و هەر دوو لا لەسەر هێڵە گشتییەكان هاوڕا بووین و ئەنجامەكەی ئەو رێككەوتنامەیەی لێكەوتەوە.
ئەو رێككەوتنامەیە لە زۆر بوارەوە گرینگە، یەكەم، بۆ یەكەم جارە كە دوو هێزی سیاسیی و دوو هێزی شوێندانەر لەسەر بزووتنەوەی رزگاریخوازیی نەتەوەی كورد لە كوردستانی ئێران لە چوارچێوەی ئەو پلاتفورمەدا توانیانە بە رێككەوتنێك بگەن و مكانیزمێكی گونجاو بۆ هاوكاری لەگەڵ یەكتر دەست نیشان بكەن.
لایەنێكی دیكەی ئەو رێككەوتنامەیە ئەوەیە كە دەكرێ بە وەرزێكی نوێ لە بەرەوپێش بردنی خەبات لە قەڵەمی بدەین دیارە ئەو شتە تەنیا پێوەندیی بە حیزبی دێمۆكرات و كۆمەڵەوە نیە و ئەوە ئامانجی خەڵكی كوردستان و هێزە سیاسییەكانی كوردستانی ئێرانە و دەكرێ ئەوە بە جۆرێك لە ئیعتمادسازیی لە نێوان هێزە سیاسییەكان وەسفی بكەین.
ئاژانسی كوردپا: ئایا ئەو رێككەوتنامەیەهیچ رێگا یان رۆچنەیەكی بۆ باقی هێزە سیاسییەكان بە مەبەستی بەشداری لەو پرسەدا هێشتۆتەوە؟
محەممەدنەزیف قادری: نێوەرۆكی ئەو رێككەوتنامەیە ئەو پەیامەی تێدایە كە هەموو هێزە سیاسییەكانی كوردستان بە هەست كردن بە بەرپرسیارەتی و هاوئاهەنگ بوون لەگەڵ ئەو دوو هێزە (حیزبی دێمۆكرات و كۆمەڵە) دەتوانن لە مەیدانی خەباتی نەتەوەییدا رۆڵیان هەبێت و ئێمە پێمان وایە ئەو رێككەوتنە تەنیا هی دێمۆكرات و كۆمەڵە نیە، بەڵكوو ئێمە تەنیا دەستپێشخەریمان كردووە بە حوكمی ئەو بەرپرسایەتیەی كە لەسەر شانمانە و هێزە سیاسییەكان و هەروەها كەسایەتییە سیاسیەكانیش دەتوانن خۆیان لەو سەنگەرە ئازادیخوازەدا ببینەوە.
ئاژانسی كوردپا: ئێوە لە خاڵی 3ی بەندی \"ب\"دا تەئكیدتان لەسەر دەستێوەرنەدانی هەركام لە بەشەكانی كوردستان كردۆتەوە، تكایە لەم بارەوە روونكردنەوەی زیاتر بخەنە روو، یانی ئەگەر لە یەكێك لە بەشەكانی كوردستان بەپێی زەروورەت پێویست بە یارمەتی بێت، بەشەكانی دیكە بۆیان نیە لەم بارەوە دەستێوەردان بكەن؟
محەممەدنەزیف قادری: ئەو خاڵە ئەزموونی رابردووی هەرێمی كوردستان و پارچەكانی دیكەی كوردستانە، ئێمە لەو بڕوایە داین هاوكاری و یارمەتیی هەموو هێزە سیاسییەكان لە هەموو پارچەكانی كوردستان بە لەبەرچاو گرتنی رێزگرتنی بەرامبەر یەكێك لە ئەسڵەكانی نەتەوەییە، بەڵام زۆر جار دیتوومانە لایەنێكی سیاسیی بە جۆرێك بە پێكهێنانی هێندێ رەوت یان پشتگیری لە سیاسیەتێك، بۆ خۆی لە خۆیدا بە جۆرێك لە جۆرەكان سیاسەتی دەستێوەردانە لە كاروباری پارچەیەكی دیكەدا، ئێمە پێمان وایە هێزە سەرەكییەكان و ئەو هێزانەی كە لە بەرژەوەندیی خەڵكی و بە ویستی ئەوان هاتوونەتە مەیدانی خەبات، دەبێ بڕیاردەری ئەو پارچەیە بن، نەك لە پارچەیەكی دیكەوە خەت و مەشی بۆ دیاری بكرێ. ئێمە هاوكات لەگەڵ ئەوەی رێز لە خەبات و سەركەوتنەكانی پارچەكانی دیكە دەگرین و بە هی خۆمانی دەزانین، لە هەمان كاتیشدا پێمان باشە هاوكاری و یارمەتیی پارچەكانی دیكەی كوردستان بە راوێژ و هەماهەنگی لەگەڵ بزووتنەوەی كورد لەو پارچەیە بێت.
ئاژانسی كوردپا: ئەو رێككەوتنامەیە دەتوانێ رێكا خۆشكەر بێت بۆ بەرەیەكی گەورەی كوردستانی؟
محەممەدنەزیف قادری: ئەو رێككەوتنامەیە لە ئەسڵدا ئامانجی لێك نزیك كردنەوە و یەكڕێزیی هێزە سیاسیەكانی كوردستانی ئێرانە بۆ هاوكارییەكی بەرینتر و هەر دوولاش لەسەر ئەوە پێداگرین و پێمان خۆش نیە تەنیا لە چوارچێوەی حیزبی دێمۆكرات و كۆمەڵەدا بمێنێتەوە.
ئاژانسی كوردپا: خاڵە بنەڕەتییەكانی بواری هاوكاریی ئەو رێككەوتنامەیە لە چی دایە و زیاتر جەخت لەسەر چی دەكەنەوە؟
محەممەدنەزیف قادری: خوێندنەوەی ئەو دوو هێزە بۆ ئەو رێككەوتنامەیە ئەوەیە كە دابین كردنی مافی نەتەوەایەتیی لە چوارچێوەی كۆماری ئیسلامیدا بەدی نایە و دەبێ ئەو حكوومەتە بڕۆخی و حكوومەتێكی دێمۆكرات و فێدرال جێگای بگرێتەوە، خاڵی دووەم لەسەر مەسەلەی فێدراڵیزمە و پێمان وایە تەنیا فیدرالیزمی جەغرافیایی دەتوانێ وڵامدەری مافی نەتەوەیی كورد بێت و گونجاوترین و باشترین رێگاچارەیە بۆ هەموو نەتەوەكانی دیكەش.
خاڵێكی دیكەش پێوەندیی ئێمە لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی سەراسەری ئێرانە و زۆر جار هێزە سیاسییەكان بە تاك لەگەڵ ئەوان بەشداری دەكەن و هەركام خوێندنەوەیەكی جیاوازی بۆ بارودۆخەكە هەیە و ئێمە پێمان وایە لە دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی دەبێ پرسی فێدراڵیزم و دابینكردنی مافی نەتەوەیی بهێنینە بەرباس و لە ئاستی نێودەوڵەتیدا ئەگەر ئێمە یەك ئامانجمان هەبێت بێت و بە شێوەی جەمعی ویستی خۆمان بهێنینە گۆڕێ، كاریگەریی زۆر بەرچاوتری دەبێ و لایەنێكی دیكەی ئەو رێككەوتنامەیە بە جیدی وەرگرتنی قسە و داخوازییەكانی خەڵكەكەمانە.
ئەو رێككەوتنامەیە دەسكەوتێكی سیاسیی و نەتەوەیە و نیشانەی روحی هاوكاری و تەبایی دەگەیەنێ و پێویستە پێرۆزبایی لەسەرجەم خەڵكی كوردستانی ئێران و كۆمەڵەی شۆڕشگیری زەحمەتگێشانی كوردستانی ئێران و تێكۆشەرانی حیزبی دێمۆكرات بكەم.
هەر لەم پێوەندییەدا سالار پاشایی ئەندامی كۆمیتەی ناوەندیی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران لە پێوەندیی لەگەڵ ناوەرۆكی رێككەوتننامەكە بەم چەشنە وەڵامی پرسیارەكانی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپای دایەوە.

سالار پاشایی: لەم جۆرە رێككەوتنامە و رێكەوتنانەدا و زەمینەسازی بۆ بەرەی كوردستانی كۆمەڵێك خاڵی هاوبەش هەیە كە دەبێ بە تەواوی لایەنەكان لەسەری كۆك بن و ئێمە ئەوە یەكەم جار نیە كە هەوڵ دەدەین بۆ یەكگرتن و لە دوای 2001وە بە تەواوەتی ئەو سیاسەتمان گرتۆتە بەر، بەڵام وەكوو باسم كرد كۆمەڵێك خاڵ و درووشم هەیە بۆ وێنە فیدراڵیزم و رووخانی كۆماری ئیسلامیی و زۆر شتی دیكە كە هەموو لایەنەكان كۆك نەبوون لە سەری و زۆر جار كۆسپەكان ئەوە بوون و دابڕانی لایەنەكان لە حیزبەكان و هەڵگرتنی ناوی سەرەكی ئەو حیزبە بۆ خۆیان كۆسپێكی دیكە بوو كە هەمووكۆك نەبوون و ببوونە كۆسپێكی گەورە.
ئاژانسی كوردپا: ئاخۆ ئێوە لە پێوەندی لەگەڵ خاڵی حەوتەمی بەندی ئەلف لەو رێكەوتننامەیە لەبارەی چارەسەریی كێشە و گرفتەكانی نێوان حیزبە سیاسییەكان و دیالۆگی نێوانیان چ هەوڵێكتان داوە، بە نموونە ئەو هەوڵانە كامانەن؟
سالار پاشایی: لە راستیدا ئێمە لەو بڕوایە داین سەرجەم كێشەكان تەنانەت ئەو لایەنەی كەلە ئێمە (كۆمەڵەی شۆڕشگیر) جیا بوونەوە لە رێگای دیالۆگەوە چارەسەر دەكرێت و لەو پێوەندییەدا زۆر دانیشتن كراوە هەتا ناڕوونیەكان بڕەوێتەوە و زۆر كارمان كردووە و ئەو هەوڵانە بە راگەیاندن نەكراون و هەربۆیە هاووڵاتییان لێی ئاگادار نین. هەر ئەو بەندە شتێكی زۆر باشی تێدایە و بۆ داهاتووی كوردستانیش شتێكی پیرۆزە ئەویش ئەوەیە كەلە داهاتووی كوردستاندا هیچ كێشەك بە چەك چارەسەر نەكرێ و شەڕ درووست نەبێ هەتا لە رێگای ئاشتیخوازانەوە چارەسەر بكرێ.

سالار پاشایی: یارمەتیی كردن و پشتیوانی كردنی پارچەیەك لە پارچەیكی دیكە زۆر ئاساییە و پێویستیشە لە رێگای گونجاوەوە ئەو پشتیوانییە بكرێ، بەڵام ئەوەی مەبەستی ئەو خاڵەیە ئەوەیە كە پشتیوانێكی ناهەماهەنگ و هەروەها درووست كردنی حیزب لە پارچەیەكی دیكەیە و نانەوەی ئاژاوە و كێشە خۆلقاندنە كە بە سیاسەتێكی نادرووستی دەزانین و بەگشتی بەزەرەرمەندی دەزانین.
ئاژانسی كوردپا: ئەو رێككەتنامەیە هیچ دەرەتانێكی بۆ بەشداری حیزبەكانی دیكە لەو پڕۆسەیە و هاوپەیمانیەتیەدا هێشتۆتەوە؟
سالار پاشایی: من پێم وایە بە لەبەرچاو گرتنی ئەزموونەكانی پێشووی حیزبی دێمۆكرات و كۆمەڵەیە تەبایی و یەكڕیزی و كاركردن بۆ بەرەیەكی گەورەتر بە ئەركی سەر شانی خۆیان دەزانن و ناوەرۆكی ئەو رێككەوتنامەیە بناغەیەكی زۆر باشە بۆ بەرەیەكی گەورەی كوردستانی.
ئاژانسی كوردپا: ئاخۆ هەر لایەنێك كە بیهەوێ بێتە ناو ئەو رێككەوتنامەیەوە پێویستە ئەو خالانەی قبوول بێت و هەروەها دەكرێ خاڵەكانی ئەو رێككەوتنامەیە ئاڵوگۆڕیان بەسەردا بێت؟
سالار پاشایی: پێشەكی پێویستە هەموو خاڵەكانی رێككەوتنامەكی قبووڵ بێت و ئەگەریش خاڵێكی باشتریان هەبوو دەتوانن پێشنیاری بکهن، بەڵام دەبی سەرەتا هەموو خاڵەكانی قبووڵ بێت.
خوێنەر و بەردەنگانی كوردپا دەتوانن لەم پێوەندییە لە چوارچێوەی وتاردا بۆچوون و روانگەكانی خۆیان بە لەبەرچاو گرتنی بنەماكان بە مەبەستی بڵاوكردنەوە لەم ئاژانسە، بۆ ئێمە رەوانە بكەن.
ئادرێسی ئیمەیلی ئاژانسی كوردپا:
[email protected]