پارە پێنەدان و دەرکرانی هەشت کرێکار لە لایەن شیرکەتی تاپیس

14:21 - 13 خەرمانان 2718
ئاژانسی کوردپا: سەرەڕای دەرکرانی ٨ کرێکاری کورد، لە لایەن شیرکەتی تاپیس لە شاری سنە، ئەو هەشت کرێکارە ماوەی ٦ مانگیشە مووچەیان وەرنەگرتووە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، شیرکەتی تاپیس، کە یەکێک لە گەورەترین بەرهەمهێنەرانی چیپس و پوفەک لە شاری سنەیە، لە سەرەتای ئەمساڵدا هەتا ئێستا، پارەی ٨ کەس لە کرێکارەکانی نەداوە.

ئەو ٨ کرێکارە وەکوو ویزیتور لەو شیرکەتەدا خەریکی بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکانی ئەو شیرکەتە لە شاری سنە بوون و ماوەی ١٥ ڕۆژیشە لە لایەن خاوەنکارەکەیانەوە دەرکراون.

یەکێک لەو کرێکارانە دەڵێت: ٦ مانگە شیرکەتی تاپیس پارەی بە ئێمە نەداوە.

بەو تەی ئەو کرێکارە، شیرکەتی تاپیس لە شارەکانی ئێران وەکوو: \"مەشهەد\" گرێبەستی کاری هەیە و ئێمەش وەکوو ویزیتور لە زۆربەی شاری سنە و شارەکانی ئێران خەریکی بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکانی ئەو شیرکەتەین.