پارێزگای ورمێ/ دوو منداڵ دیپلۆمی شانازیی نیگارکێشی لە چینیان وەرگرت

15:19 - 10 خەرمانان 2716
ئاژانسی کوردپا: دوو منداڵی لە پارێزگای ورمێ، لە کێبڕکێیەکی نیگارکێشیی‌دا کە لە وڵاتی چین بەڕێوە چوو، دیپلۆمی شانازییان بۆ خۆیان تۆمار کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، نوورا حوسێن‌نژاد تەمەن ١٢ ساڵ و خەڵکی شاری ماکۆ، لە کێبڕكێیەکی نێودەوڵەتی‌دا کە بە ناوەرۆکی \"شادی\"، لە شاری هۆنگ‌کۆنگی چین بەڕیوەچوو، توانیی دیپلۆمی شانازیی بەدست بێنێت.

هەروها ئایشەن باقرەلمووسەوی تەمەن ٥ ساڵ، و تەها حوسێن‌نژاد تەمەن ٧ ساڵ لە شاری ماکۆ، و مەعسوومە عەلیزادە لە ورمێ، توانییان بڕوانامەی بەشداری لەو کێبڕکێ نێودەوڵەتییە بەدەست بێنن.

ئەو منداڵانە لە نێوان ١١ هەزار و ٤٠٠ بەرهەمی نێردراو، لە ٣٨ وڵاتی جیهانەوە، توانیویانه سەرکەوتن تۆمار بکەن.