پارێزگای كوردستان بیسته‌مین پارێزگایه له‌باری ژێرخانی وه‌رزشییه‌وه
14:54 - 14 خەزەڵوەر 2715
ئاژانسی كوردپا: حامید جه‌ولایی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی وه‌رزش و لاوانی پارێزگای كوردستان له كۆبوونه‌وه‌ی ڕێزگرتن له دێرینهكاران و كه‌سانی خاوه‌ن مێداڵی وه‌رزشی قۆروه كه دوێنێ له ته‌لاری بیتای قۆروه به‌ڕێوه‌چوو، ڕایگه‌یاند: كه‌مته‌رخه‌می و سهرهنجنهدان به به‌شی وه‌رزش له دابه‌شكردنی بوودجه یه‌كێك له گرینگ‌ترین هۆكاره‌كانی پێشنه‌كه‌وتنی وه‌رزش له‌م پارێزگایه‌دایه.
به وته‌ی جه‌ولایی، بوودجه‌ی په‌سه‌ندكراوی ده‌وڵه‌ت و مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی بۆ به‌شی وه‌رزش ئێجگار كه‌مه و هه‌ر ئه‌مه‌ش هۆكارێكه تا وه‌زرشی قاره‌مانیی به‌و شێوه‌ی كه شیاویه‌تی، نه‌توانێ خۆی ده‌ربخات.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی وه‌رزش و لاوانی پارێزگای كوردستان به خستنه‌ڕووی ئه‌و بابه‌ته‌ی كه پارێزگای كوردستان له باری ژێرخانه وه‌رزشییه‌كانه‌وه بیسته‌مین پارێزگای وڵاته، وتی: ده‌بێ خێرخوازان به‌ره‌و په‌ره‌پێدان و پێكهێنانی ژێرخانه وه‌رزشییه‌كان هان بدرێن.
جه‌ولایی ئه‌وه‌شی زیاد كرد: له ئێستادا ٩٠ پڕۆژه‌ی نیوه‌ته‌واوی وه‌رزشی له كوردستاندا بوونی هه‌یه كه بۆ به ئه‌نجام گه‌یاندینان پێویستی به ٧٠ ملیارد تمه‌ن بوودجه‌یه.
ناوبراو هه‌لومه‌رجی بوودجه‌ی به‌شی وه‌رزشیی پارێزگای كوردستانی زۆر به خراپ وه‌سف كرد و ڕایگه‌یاند: به‌م بوودجه‌یه ناكرێ وه‌زرش پێشكه‌وتن به خۆیه‌وه ببینێ.
جه‌ولایی هێمای كرد بۆ سه‌ركه‌وتنه‌كانی وه‌رزشڤانه كورده‌كان و ڕایگه‌یاند: ٢٥ یانه‌ی ئه‌م پارێزگایه له ئێستادا له لیگی ده‌سته یه‌ك و پله نایابه‌كان به‌شدارن.
ناوبراو ئاماژه‌ی كرد بۆ ٣٠ مێداڵیای ڕه‌نگاوڕه‌نگ كه وه‌رزشڤانانی پارێزگای كوردستان له ئه‌مساڵدا له كێبه‌ركێ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا به‌ده‌ستیان هێناوه و ئه‌وه‌شی زیاد كرد: له نیوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا و له ئاستی نه‌ته‌وه‌ییشدا ١٣٤ جار وهزرشڤانانی پارێزگای كوردستان بۆ كێبه‌ركێ جیاوازه‌كان به‌ڕێ كراون.
جه‌ولایی به هێماكردن بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ی كه له ئێستادا له بیاڤی وه‌رزشی قاره‌مانی و ئه‌ندامانی تیپه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ته‌نیا شاره‌كانی سنه، سه‌قز و مه‌ریوان قسه‌یان هه‌یه بۆ وتن، ئه‌وه‌شی زیاد كرد كه قۆروه له باری فووتباڵهوه زۆر به‌هێز خۆی ده‌رخستووه و چه‌ن یانه‌ی ئه‌م شاره له لیگه جیاوازه‌كانی ئێران‌دا به‌شدارن به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا ئه‌م پارێزگایه له لقه وه‌رزشییه‌كانی دیكه‌شدا قه‌باره و توانای به‌شداریی و ئاماده‌بوونی زیاتری هه‌یه.