پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا دەروازەی مادە هۆشبەرەكان

12:43 - 5 بەفرانبار 2711
كوردپا: لە حاڵی حازردا ئازەربایجانی رۆژئاوا بۆتە ناوەندێكی هەناردە كردنی مادەی سڕكەری نەریتی و لە هەمان كاتیشدا دەروازەی سەرەكیی هاوردەی مەوادی موخەدیری سەنعەتیە.

جێگری شۆرای هاوئاهەنگی خەبات بە دژی مادە سڕكەرەكانی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا رایگەیاند، ئەو
پارێزگایە بەهۆی هەڵكەوتەی جوغرافیایی و هاوسنوور بوونی لەگەڵ سێ‌وڵاتی دەرەكیی بۆتی شوێنێكی سەرەكیی بۆ هاوردەی مادە سڕكەرەكان.

عەلیڕەزا فەیزی زادە وتیشی، سەرەڕای هەوڵ و تێكۆشانی زۆری ناوەندە پێوەندیدارەكان بە مەبەستی پێشگری، بەڵام هەتا ئێستاش هاوردەی مادەی سڕكەر بەردەوامە.

لە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوادا زیاتر لە 60 ناوەندی تەركی ئیعتیادی تێدایە و هەتا ئێستا زیاتر لە 9 هەزار تووشبووی مادەی سڕكەر بۆ چارەسەری سەردانی ئەو ناوەندانەیان كردووە.

هەر لەو پێوەندییەدا، لە حەوت مانگی رابردووە هەتا ئێستا 25 هاووڵاتیی بەهۆی بەكار هێنانی مادەی سڕكەر لە پارێزگای كوردستان گیانیان لە دەست داوە.