پارێزگاری كوردستان:"سەرمایە گوزاری لە كوردستان دەبێتە هۆی بێدەنگ كردنی دژە ئینقلابییەكان"
12:13 - 26 سەرماوەز 2711
كوردپا: پارێزگاری کوردستان ئاشکرای کرد، سەرمایە گوزاری لە كوردستان بە شێوەیەكی بەرچاو دەتوانێ لە دابین كردنی ئەمنیەتی وڵاتدا كاریگەریی هەبێت و هیچ بیانوویەك بۆ دژە ئینقلابییەكان نامێنێەتەوە.
عەلیڕەزا شەهبازی پارێزگاری كوردستان رایگەیاند، لێپرسراوانی كۆماری ئیسلامیی ئێران دەبێبایەخی زیاتر بە پرسی سەرمایە گوزاری لە كوردستان بدەن و لە هەمبەر ئەو پرسە گرینگەدا كەمتەرخەم نەبن.
شەهبازی لە لێدوانێكدا بۆ هەواڵدەریی ئیرنا رایگەیاندووە، حیزبەكانی دژبەری حكوومەتی ئیسلامیی ئێران بەردەوام پرسی بایەخ نەدانی لێپرسراوانیان بە كوردستان زەق كردۆتەوە و لەو رێگاییەوە نفووزی باشیان كردۆتە ناو خەڵكیەوە.
ئەو لێپرسراوە لەو باوەڕە دایە،\"بە سەرمایە گوزاری كردن لە كوردستان دەستی دەرەكی لە ئاژاوە نانەوە لە كوردستان كۆرت دەبێتەوە\".
بە وتەی پارێزگاری كوردستان، لێپرسراوانی پێوەندیدار دەبێ بۆ پەرە پێدانی كوردستان، لە بوارەكانی وەڕزێری، ئاژەڵداری، پیشەی و خوراكیدا سەرمایە گوزاری بكەن.