پارێزگاری كوردستان هەڕەشەی لە دانیشتوانی گوندێكی كامیاران كرد
15:25 - 20 بەفرانبار 2711
كوردپا: عەلیڕەزا شەهبازی لە دیدار لەگەڵ خەڵكی گوندی ئەڵك هەڕەشی لێكردن كەلە هەمبەر \"زۆریی داخواز و ویستی نایاساییان\"دا بە لێبڕاوەییەوە راوەستاوە و رووبەڕووی هەر چەشنە یاسا شكێنیەك دەبێتەوە.
بەپێی راپۆرتی هەواڵنێری كوردپا لە كامیاران، چەند ساڵێكە گرفت و كێشەی زەوی و زاری گوندی \"ئەڵك\"ی سەر بە كامیاران بۆتە بابەتی مشتومڕ و گەنگەشەی نێَوان خەڵك و بەرپرسانی دەوڵەتی.
پاش شۆڕشی 57 و بە ئیعدامی خانی ئەو گوندە \" عەلیڕەزا سەنەندجی ناسراو بە والی خان\" لەلایەن حكوومەتی ئیسلامییەوە، زەوی و زاری دەستبەسەر داگیراوی خەڵك گەڕێنرایەوە بۆ خاوەنە سەرەكییەكانی و بەپێی دابەش كردنێك كە حیزبە كوردییەكان ئەوكات لە ناوچە ئەنجامیان دا، ئەو زەوی و زارانە گەڕێنرانەوە بۆ وەرزێڕان.
لە ماوەی ئەو ساڵانەدا دەوڵەت لە گەڕاندنەوەی بێ ئەملاو ئەولای پارچە زەوییەكان بە خەڵك خۆی بواردووە و هەر رۆژە بە بیانوویەك ئەنجام دانی ئەو كارەی وەدوا خستووە.
لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا وەرگرتنەوەی ئەو زەویی و زارانە لەلایەن دەوڵەتەوە نیگەرانیی زۆری لە نێوان دانیشتوانی گوندی \"ئەڵك\"دا پێكهێناوە و هەروەها بەدواداچوونەكانیان هیچ ئەنجام و وەڵامێكی نەبووە.
لە درێژەی ئەو راپۆرتەدا هاتووە، لە ماوەی یەك ساڵی رابردۆوە هەتا ئێستا دەوڵەت بە خستنە رووی گەڵاڵەیەك داوای لە وەرزێڕان كردووە كە زەمینەكانیان بە نرخی دیاریكراو لەلایەن دەوڵەتەوە بكڕن و ئەمە لە حاڵێك دایە زۆرینەی ورزێڕان توانایی ماڵێی پێویسیان بۆ دانی ئەو برە پارەیە بۆ كڕینی زەوی و زارەكان نیە.
دوای ئیعترازی وەرزێڕان بڕیار بووە كە دەوڵەت بە قیست بەندی كردنی ئەو بڕە پارەیە، یارمەتیی وەرزێڕان بكات، بەڵام لەناكاو لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا و پاش ئاگادار كردنەوەی وەرزێڕان نرخی دیاریكراو بۆ زەوی و زارەكان چەند بەرابەر بۆتەوە.
سەرەتا بڕیار درابوو كە هەر هێكتار زەویی بەرئاو بە بڕی 3 میلیۆن و 600 هەزار تەمەن و هەر هێكتار زەویی دەیمیش بە بڕی 2 میلیۆن و 500 هەزار تەمەن بدرێتەوە بە وەرزێڕان، بەڵام پاش ئەو بڕیار و حوكمە ئەو بڕە پارەیە بۆ هەر هێكتار بۆتە 12 میلیۆن تمەن و ئەم بڕیارە نوێیەش بۆتە هۆی نیگەرانیی زیاتری وەرزێڕانی گوندی ئەڵك.
هەواڵنێری كوردپا لە درێژەدا ئاماژەی بەوەش داوە كە تەنیا سەرچاوەی داهاتی دانیشتوان و وەرزێرانی گوندی ئەڵك ئەو زەوی و زارانەیە و بژیوی ژیانیان لەو رێگایەوە دابین دەبێت.
پارێزگاری كوردستان كە دوو رۆژ لەمەوپێش بۆ چارەسەریی ئەم كێشەیە سەردانی گوندی ئەڵكی كردبوو لەباتی دڵدانەوەی خەڵك و بەدەستهێنانی رەزامەندییان هەڕەشەی لێكردوون كە دەبێ رەچاوی یاسا بكەن و لەگەڵ ویست و داخوازیی زیادەی ئەوان لێبڕاوانە دەجووڵێتەوە، ئەمە لە حاڵێك دایە كە وەرزێران تەنیا خوازیاری مافی خۆیان و كار كردن لەسەر زەوی و زارەكانی خۆیانن.
گوندی ئەڵك لە دە كیلیۆمیتریی رۆژئاوای كامیاران هەڵكەوتووە و زیاتر لە 1500 كەس حەشیمەتی هەیە و ئەو زەوی و زارە جێی كێشانە كە نزیك بە 900 هێكتار دەبن هێشتا مەسەلەی مڵكدارێتییان یەكلایی نەكراوەتەوە و كێشە و ناكۆكیی نێوان خاوەن زەوی و \"ستادی بەڕێوەبەریی فەرمانی ئیمام\" كەلە ساڵی 1368ەوە دامەزراوە و راستەوخۆ لەژێر چاوەدێری خامنەیی دایە.
یەكێك لە ئامانجە سەرەكییەكانی ئەو ستادە دەستبەسەر داگرتنی ماڵ و موڵكی گوێزەرەوە و نەگوێزەرەوە (منقول و غیر منقول)ی دژبەرانی نیزامی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانە.

گووندی ئەڵک