پارێزگاری خوراسان سووکایەتی بە هاووڵاتییانی کورد و تورکمەنی ئەو پارێزگایە کرد
16:03 - 6 سەرماوەز 2712
ئاژانسی کوردپا: \"ئەحمەد بغیشی\" پارێزگاری خوراسانی باکوور لە کۆبوونەوەیەک لەگەڵ بەرپرسانی پارێزگای خوراسان کە بە بۆنەی چوونی خامنەیی بۆ ئەو پارێزگایە رێکخرابوو، سووکایەتی بە دانیشتوانی کورد و تورکمەنی خوراسانی باکوور کرد.
\"ئەحمەد بغیشی\" پارێزگاری خوراسان لە کۆبوونەوەی بەرپرسانی ئیداریدا رایگەیاند: کە پێش سەردانەکەی خامنەیی بۆ خوراسان ئەو پارێزگایە لە ئێراندا نەناسراو بوو یان بە شوێنی دواکەوتووی فەرهەنگی، عەقڵی و هەژاری ناسرابوو کە بەردەوام بەدوای مەڕ و ماڵاتەوە بوون.
دوبەدوای قسەکانی پارێزگاری خوراسان، ناوەند و رێکخراوە مەدەنییەکانی ئەو پاریزگایە داوایان لە خەڵکی شارەکانی \"قووچان، بجنوورد، شیروان، دەڕە گەزین و ئەسفەراین\" کرد کە بەدژی ئەو قسانەی ئەحمەد بغیشی، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان ئەنجام بدەن.
لەلایەکی دیکەوە، \"رەزا سروەتی\" نوێنەری شارەکانی بجنوورد، جاجروم، مانە، سملقان و گەرمە\" بە ماڵپەڕی \"ملت آنلاین\"ی راگەیاندووە: ئەگەر پارێزگاری خوراسان داوای لێبوردن لە دانیشتوانی کورد و تورکمەنی ئەو شارانە نەکات خەڵک خۆپیشاندان ئەنجام ئەدەن و بەرپرسیارێتیی ئەو کارە دەکەوێتە ئەستۆی وەزیر و سەرکۆماری ئێران.
رەزاسروەتی ئاماژەی بەوەش دا: لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە \"ئەحمەد بغیشی\" گوتووە کە داوای لێبوردن لە خەڵک بکات، بەڵام ناوبراو حاشای لە قسەکانی خۆی کردووە.
ئەوە لە کاتێکدایە کە فایلی دەنگییی قسەکانی پارێزگاری خوراسان لەناو خەڵکدا بڵاو بۆتەوە.