پارلەمانی ئورووپا بە تەمای بەڕێوە بردنی جێژنی نەورۆزە
14:48 - 6 رەشەمه 2711
كوردپا: پارلەمانی ئورووپا بۆ یەكەم جار بەتەمایە جێژنی نەورۆزی ساڵی 1391ی هەتاوی لە وڵاتی بێلژیك بەڕێوە ببات.
حیزبی سەوزەكانی بێلژیك بە نوێنەرایەتیی پارلەمانی ئوروووپا بەڕێوە بردنی جێژنی نەورۆزی ساڵی 1391یان وەئەستۆ گرتووە.
لەو رێوڕەسمەدا كە لە شاری بروكسێل بەڕێوە دەچێت \"تاریا كارامبرگ\" لێپرسراوی كاروباری ئێران و ئورووپا وتار پێشكەش دەكات.
هەر لەو پێوەندییەدا لێپرسراوی گشتیی حیزبە سەوزەكانی ئورووپا پەیام پێشكەش بە رێوڕەسمی نەورۆزی 1391 لە بروكسێل دەكات.
ماڵپەڕی رادیو فەردا لەزاری بەڕێوەبەرانی رێوڕەسمی نەورۆز لە وڵاتی بێلژیك بڵاوی كردەوە، ژنێكیش \"مامان نوروز\" وەكوو بەڕێوبەریی رێوڕەسمەكە دیاری كراوە.
ساڵی 1389 لەلایەن \"یۆنسكۆ\" سەر بە رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكانەوە نەورۆز وەكوو جێژنێكی میللیی گەلانی رۆژهەڵاتی فەرمی ناسرا و بڕیارە هەموو ساڵە لە ئاستی جیهانیدا ئەم بۆنەیە بەرز رابگیرێت.