پارلەمانتارێكی كورد: ئەگەر BDP دەست لە چالاكی هەڵبگرێت واز لە كارەكەم دێنم
15:54 - 25 خەرمانان 2712
ئاژانسی كوردپا: شەرەفەدین ئێلچی پارلەمانتاری كوردی پارلەمانی توركیە وتی: ئەگەر بێت و حیزبی ئاشتی و دێمۆكراسی دەست لە چالاكییەكانی خۆی هەڵبگرێت، واز لە پۆستەكەم دێنم.
ئێلچی لەو باوەڕە دایە، پارلەمانتارانی پارتی ئاشتی و دێمۆكراسی ئیرادەی نەتەوەی كوردن و هیچ كەسیش ناتوانێ لەگەڵ ئەو پرسە دژایەتی بكات.
ئەو پارلەمانتارە وتیشی: بەدەپە بە هیچ شێوەیەك نابێ بۆ كۆتایی هێنان بە چالاكییەكانی ملكەج بكات و ئەگەر بێت و ئەو كارە بكات بە مانای خەیانەت بە نەتەوەی كوردە.
شەرەفەدین لەو باوەڕە دایە، خەڵكی كورد لە كوردستانی توركیە پێویستیان بە خەباتی پارلەمانی بەدەپە هەیە و ئەو پارتە نابێ كۆتایی بە چالاكییەكانی بهێنێت.
ئێلچی ئاشكراشی كرد، پارتی ئاشتی و دێمۆكراسی هەنگاوی زۆر باشی بۆ كوردەكانی توركیە هەڵگرتووە و پێویستە لە چالاكییەكانی بەدەوام بێت.