پارلەمانتارانی BDP: كوردەكان یان سەردەكەون، یان بەتەواوی قەڵاچۆ دەكرێن
22:10 - 20 خەرمانان 2712
ئاژانسی كوردپا: ئەحمەد تورك ئەندامی شۆرای رێبەری كۆنگرەی كۆمەڵەی دێمۆكراتیك رایگەیاند، كاتی ئەوە هاتووە كە كوردەكان سەربكەون.
ئەو نوێنەرەی پارلەمانی توركیە لە پەڕاوێزی كۆنفرانسی ئیسلامیی كوردستان لە \"ئامەد\" بە دەنگی ئەمریكای راگەیاند، كوردەكان هیچكات لە روانگەی ئیسلامەوە سیاسەتیان نەكردووە و هیچكاتیش ئیسلامیی سیاسیی تێكەڵ بە سیاسەت ناكەن.
پارلەمانتاری پارتی ئاشتی و دێمۆكراسی وتیشی: چیدیكە كوردەكان نایانهەوەی ژێر دەستە بن و لەمەوبەدواش یان سەردەكەون یان هەتا دوایین هەناسە بەرگری لە خۆیان دەكەن.
ئاڵتان تان پارلەمانتارێكی دیكەی ئەو حیزبە وتی: كۆنفرانسی ئیسلامیی كوردستان دەبێرێگا چارەیەك بۆ چارەسەریی كێشەی ئاشتیانەی كورد بدۆزێتەوە.
هەر لەو پێوەندییەدا عوسمان بایدەمیر لێپرسراوی شارەوانی ئامەد وتی: ئیسلام مافی وەك یەك و ئاشتی بۆ خەڵكی بە دیاری هێناوە بەڵام زیاتر لە 200 ساڵە كە لە ژێر ناوی ئیسلام و بە ناوی ئیسلامەوە نەتەوەی كورد دەچەوسێنرێتەوە و كاتی ئەوە هاتووە كۆتایی بەو زولم و زۆریانە بهێنرێت.