پارلمانی کانادا: ئێعدامەکانی دەیەی شەستی لە ئێران تاوان بەدژی مرۆڤایەتی بووە

22:16 - 16 جۆزەردان 2713
ئاژانسی کوردپا: پارلمانی وڵاتی ئوروپا بۆ یەکەمجار لە ئاستی جیهاندا، کوشتاری بەکۆمەڵی زیندانیانی سیاسیی هاوینی ساڵی ١٣٦٧ی ئێرانی بە تاوان دژی مرۆڤایەتی لە قەڵەم دا.

لە بیست‌ و پێنجەمین ساڵیادی کوشتاری بەکۆمەلی زیندانیانی سیاسی لە ئێران، حیزبە سەرەکییەکانی پارلمانی کانادا لە بڕیارانامەیەکدا رۆژی رابردوو پەسند کرا، ئێعدامەکانی دەیەی ٦٠ی هەتاوییان لە وڵاتی ئێران مەحکووم کرد.

ماڵپەڕی رادیۆ فەردا بڵاوی کردەوە، لە بەشێک لەو بڕیارنامەیەدا هاتووە، لە ساڵیادی بەرز راگرتنی یادی ئەو کەسانەی کەلە گۆرە بەکۆمەڵەکانی خاوەران و سەرجەم گۆرە بەکۆمەڵەکانی دیکەی ئێراندا نێژراون، رۆژی ١ی سێپتەمبەر وەک رۆژی پاڵپشتی لە زیندانیانی سیاسیی وڵاتی ئێران دیاری دەکرێت.

ئەو بڕیارنامەیە لەلایەن \"پاول دوئێر\" رەخنەگری کاروباری دەرەوەی \"حیزبی دێمۆکراتی نوێی کانادا\"وە ئامادە و پێشکەش بە پارلمانی ئەو ڵاتە کراوە و لەلایەن حیزبە لیبراڵ و دەستە راستییەکانی ئەو وڵاتەوە دەنگی متمانەی وەرگرتووە.

گەڵاڵەی پێشنیار کراوی ئەو بڕیارنامەیە لەلایەن چەندین چالاکی مافی مرۆڤی ئێرانی و کاناداییەوە بووە.

پێتریش \"ناوەندی مافی مرۆڤی ئێران\" بەبڵاوکردنەوەی بەیانییەک داوای لە پارلمانی ئوروپا کردبوو کە کوشتاری بەکۆمەلی زیندانیانی سیاسیی ئێران لە دەیەی ٨٠ی زایینیدا وەک تاوان دژی مرۆڤایەتی بە فەرمی بناسێنن.

کانادا یەکەم وڵاتە کەلە ئاستی جیهاندا کوشتاری بەکۆمەڵی زیندانیانی سیاسی لە ئێران وەک تاوان دژی مرۆڤایەتی بەفەرمی لە قەڵەم بدات.

لە دەیەی ٦٠ی زایینی بەتایبەت لە هاوینی ساڵی ١٣٦٧ی هەتاویدا، هەزاران کەس لە زیندانیانی سیاسی لە ئێران بە فەرمانی خومەینی و بەشێوەی سیستماتیک بەرەوڕووی ئەشکەنجە و ئێعدام بوونەوە کە هەتا ئێستا دەسەڵاتدارانی ئێران هیچ روونکردنەوەیەکیان بەشێوەی فەرمی نەخستۆتەروو.

بەپێی زۆرێک لە ئامارەکان نزیک بە ٤ هەزار کەس لە ساڵەکانی دەیەی ٦٠ی زایینیدا ئێعدام و لە گۆڕە بەکۆمەڵەکاندا بەتایبەتی لە گۆڕستانی \"خاوەران\"ی تاران ئەسپەردەی خاک کراون.

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بەشیک لەو ئێعدام کراوانە بوون کە بەپێی ئامارە نافەرمییەکان رێژەی ئەو ئیعدام کراوانە ٥٠٠ کەس راگەیەندراوە.