وەشانگەی پەرتەوبەیان: رەوشی ئابووریی کار و چالاکیی وەشانگەکانی پەک خستووە
13:06 - 17 خەزەڵوەر 2712
ئاژانسی کوردپا: وەشانگەی پەرتەوبەیان لە شاری سنە ماوەی ١٠ ساڵە دەستی بە چالاکی کردووە، بۆ ئاگاداربوون لە کار و چالاکییەکانی و هەروەها رەوشی چاپی کتێب لە کوردستانی ئێران چەند پرسیارێکمان ئاراستەی بەرپرسی ئەو وەشانگەیە کرد.
كوردپا: سەرەتا كورتەیەك لە ئامانج و مەبەست لە دامەزرانی وەشانگەی پەرتەوبەیان باس بكەن و بڵێن زیاتر گرینگی بە چ جۆرە كتێب و بابەتێك دەدەن و لە كەیەوە دامەزراوە و هەتا ئێستا چەند بەرهەمتان چاپ كردووە؟
یەحیا پەرتەوی: بێگومان ئامانجی سەرەکیی ئەم دەزگایه هەر له سەرەتای دەستبەکار بوونەوه له سالی ١٣٨١ی هەتاوی لە شاری سنە؛ ئەوه بوو که وەکوو دەزگایەکی رۆشنبیریی رۆژهەڵات، بەش بەحاڵ و توانای خۆی بتوانێ ئەرک و بەرپرسیارێتی لەمەڕ خزمەت به فەرهەنگ و ئەدەب و کولتووری دەوڵەمەندی نەتەوەکەمان، هەڵگرێ و بۆ ئەو مەبەستەش توانی پتر له دەیان بابەت کتێب(نزیکەی ٣٠٠ بابەت له ماوەی ٨ ساڵ به ئەژماری ناوەندی هەر بابەتێک ٢ هەزار بەرگ) به زمانی کوردی و فارسی پێشکەش به خوێنەران و کتێبخانەی کوردی بکات.
کوردپا: كێشە و گرفتەكانی پێوەندیدار بە چاپ و بڵاوكردنەوەی كتێب، وەرگرتنی مۆڵەت و پێوەندیی دەزگاكانی چاپ و نووسەر و داهێنەرانی كورد لە ناوچە كوردنشینەكانی ئێران لە چ ئاستێك دایە؟
یەحیا پەرتەوی: بەگشتی سەرەکیترین کێشه و گرفت له ئێستادا باری ئابووری نالهبار و شێواوییەکه کە بەرەوڕووی بووینەتەوه دوای ئەوەش کۆسپی مۆڵەت وەرگرتن کیشەیەکی بەردەوام بووه، بەداخەوه ئێستا دەرفەتێک یان زەمینەیەکی ئەوتۆ بۆ چالاکیی دەزگاکانی پێیوەندیداری مەدەنی نیه که بتوانێ وەکوو پردی پێیوەندیی لەنیوان وەشانگاکان و داهێنەران، رێک بخات، بەو هۆیەوه ئەتوانم بڵێم ئاگاداری یەکتر نین یان کەمه.
كوردپا: وەشانگەی پەرتەوبەیان ماوەیەكە كار لەسەر بەرهەمەكانی زانا و بیرمەندی ناوداری كورد \"ئایەتوڵڵا مەردۆخ\" دەكات، دەكرێ لەم بارەوە زیاتر زانیاریمان پێ بدەن كە كارتان لەسەر كام بەرهەمی ئەو بیرمەندە كوردە كردووە و بە چ شێوەیەك و گەیشتوونەتە كوێ؟
یەحیا پەرتەوی: هەروا که ئاماژەم پێکرد ئامانجی سەرەکیمان خزمەت به فەرهەنگ و کولتووری کورد بوو بێگومان ئەو خزمەتەش بەستراوە به خزمەت به بەرهەم و میرات و ئاسەواری بیرمەندان و کەسایەتییەکانی گەلەکەمان.
چونکە دەزگاکەم له شاری سنه دامەزراندبوو وەکوو ئەرک و دەسپێکێک، کۆکردنەوه و بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکانی زانا و بلیمەتی گەورەی کوردی وەکوو ئایەتوڵڵا مەردۆخ، که کەسایەتییەکی ناسراوی مێژووی ئەم شاره دێرینەیه، دووەمین بەرهەمی پەرتەوبەیان بوو، که بریتی بوو له کۆکردنەوەی چەند بەرهەمێکی ئەو زانایه که لەسەر بابەتی (جیهان بینی) نووسرا بوو. دواتریش لەسەر پێشنیاری جەنابی کاک موئمینی کوڕی ئایەتوڵڵا مەردۆخ، دەستمان کرد بەکار لەسەر فەرهەنگی مێژوویی و دێرینی مەردۆخ که یەکێک له میراته فەرهەنگیه بەنرخەکانی ئایەتوڵڵا بوو. بو ئەو مەبەستەش به کەمترین ئیمکاناتی بەردەست، دوای سێ ساڵ کاری بەردەوام و یارمەتی برای خۆشەویست \"دوکتور رەئووف رەهنمون\" و خاتوونه هاوکارانمان له بەشی پیت چنین، ئەو بەرهەمشمان به شێوەیەکی رێکوپێک و لەسەر رێنووسی سەردەم و بەزیاد کردنی زاراوەی سۆرانی چاپ و بڵاو کردەوه، بەداخەوه دوای چەند ساڵ تێپەڕبوون لە بڵاو کردنەوەی ئەو بەرهەمە، هێشتا نیوەی ئەژماری له چاپ دراوی ماوه تەو. !!!
جێی باسه که چاپی (فقهی محەممەدی)شمان به دەستەوەیه که (ئەگەر بتوانین) له داهاتوویەکی نزیکدا، بڵاوی دەکەینەوە.
کوردپا: رەوش و بازاری كتێب و خوێنەری بەرهەمە كوردییەكان لە ناوچە كوردنشینەكان لە چ ئاستێك دایە، ئاخۆ توانیوتانە وەڵامدەری ویستەكانی خەڵك بن؟
یەحیا پەرتەوی: هەروەک باسم کرد بەداخەوه ئێستا بەگشتی بازاری کتێب رۆژبەڕۆژ بەرەو لاوازی دەچێت و کتێبی کوردیش زۆرتر... هۆکارەکانیشی دیاره و لای هەموو کەس روون و ئاشکرایه... که ئەتوانم ئاماژه به گرانبوونی نرخی کاغەز و پێداویستییەکانی چاپەمەنی بکەم، دابەزینی سەرسووڕ هێنەری نرخی تمەن و دژوار بوونی ئاستی بژیوی خەڵک و خوینەرانیش و.... بەڵام ئەوی که تایبەت بێ به کتێبی کوردی دیاره لەبەر نەخوێندن به زمانی زگماکی به شێوەیەکی فەرمی لەلایەن خەلکەوه ، ئاستی خوێندنەوەی کتێبی کوردی زور نزمتره...
كوردپا: سەرەتا كورتەیەك لە ئامانج و مەبەست لە دامەزرانی وەشانگەی پەرتەوبەیان باس بكەن و بڵێن زیاتر گرینگی بە چ جۆرە كتێب و بابەتێك دەدەن و لە كەیەوە دامەزراوە و هەتا ئێستا چەند بەرهەمتان چاپ كردووە؟
یەحیا پەرتەوی: بێگومان ئامانجی سەرەکیی ئەم دەزگایه هەر له سەرەتای دەستبەکار بوونەوه له سالی ١٣٨١ی هەتاوی لە شاری سنە؛ ئەوه بوو که وەکوو دەزگایەکی رۆشنبیریی رۆژهەڵات، بەش بەحاڵ و توانای خۆی بتوانێ ئەرک و بەرپرسیارێتی لەمەڕ خزمەت به فەرهەنگ و ئەدەب و کولتووری دەوڵەمەندی نەتەوەکەمان، هەڵگرێ و بۆ ئەو مەبەستەش توانی پتر له دەیان بابەت کتێب(نزیکەی ٣٠٠ بابەت له ماوەی ٨ ساڵ به ئەژماری ناوەندی هەر بابەتێک ٢ هەزار بەرگ) به زمانی کوردی و فارسی پێشکەش به خوێنەران و کتێبخانەی کوردی بکات.
\"یەحیا پەرتەوی\"بەرپرسی وەشانگەی پەرتەوبەیان
کوردپا: ئامانجی دەزگای پرتەوبەیان له سەرەتاوه ئەوه بووه که خۆی له بازنەیەکی داخراو و کورتدا نەبەستێتەوه و بەپێی توانا له خزمەت نووسەران و خوێنەرانی کتێبدا بێت و هەموو جۆره بابەتێکمان به فکر و بیره جیاوازەکانەوه بڵاو کردۆتەوه و لەو باوەڕە دام که پیشکەوتن و بووژانەوەی هەر کۆمەڵگا و نەتەوەیەک تەنیا لەژێر سێبەری ئازادی و دێمۆکراسیی راستەقینەی رادەربڕین بەدی دێت.کوردپا: كێشە و گرفتەكانی پێوەندیدار بە چاپ و بڵاوكردنەوەی كتێب، وەرگرتنی مۆڵەت و پێوەندیی دەزگاكانی چاپ و نووسەر و داهێنەرانی كورد لە ناوچە كوردنشینەكانی ئێران لە چ ئاستێك دایە؟