وەشانگەی \"باشوور\" به تیشک خستنە سەر زمان و ئەدەبیاتی کوردی خوارین (کەلهوڕی، لەکی، فەیلی و...) لە ئیلام دامەزرا
21:06 - 26 سەرماوەز 2718
ئاژانسی کوردپا: وەشانگەی \"باشوور\" بۆ چالاکی لە بواری فەرهەنگ و ئەدەبیاتی کوردی خوارین (کەلهوڕی، لەکی، فەیلی و...) لە ئیلام مۆڵەتی وەرگرت.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو به ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، وەشانگەی \"باشوور\" وەکوو وەشانگەی لێزانیی(تەخەسوسی) ئەدەبیات و هونەر بە تیشک خستنە سەر زمان و ئەدەبیاتی کوردی خوارین مۆڵەتی وەرگرت.
وەشانگەی \"باشوور\" بە تەمایە به لەبەرچاوگرتنی زۆرینەی پێوەر و ستانداردەکانی کوالێتی بیاڤی چاپ، پاش کارناسی و پەسەندکردنی ئاسەوارەکان، به شێوازگەلی خوارەوە، دەست به چاپ و بڵاوکردنەوەی کتێب بکات:
ـ سەرمایەدانان لە لایەن نووسەرەوە
ـ سەرمایەدانانی هاوبەشی بەرپرسی وەشانگە و نووسەر
ـ سەرمایەدانان لە لایەن بەرپرسی وەشانگە
محەممەد مورادی نەساری، بەرپرسی وەشانگەی \"باشوور\"وەشانگەی \" باشوور\" هاوکاری لە گەڵ گرافیستە شارەزاکان بۆ تەڕاحی ڕووبەرگ و تەڕاحی گونجاوی کتێب، بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی پەردەلادان و ڕەخنە و تاوتوێ کردنی ئاسەوارەکان به بەشداری ڕەخنەگرانی دیار لە یەکێک لە شارەکانی کوردزمان، ناردنی ١٠ بەرگ لە کتێب بۆ ڕەخنەگران و ناساندنی کتێب لە بڵاڤۆکە مەجازی یان کاغەزییەکاندا، ڕێنوێنی و پێداچوونەوەی بەخۆڕایی ئاسەوارەکان، یارمەتی بۆ بڵاوکردنەوە کتێبی کوردی لە پارێزگا کوردزمانەکان و هەروەها کڕینی ئینتێرنێتی و ناردنی پۆستی کتێبەکانی ئەم وەشانگەیە به داشکاندنی تایبەت بۆ سەرتاسەری وڵاتی وەکوو بەلێنەکانی ئێستای ئەم وەشانگەیە ڕاگەیاندووە.
وەشانگەی \"باشوور\" به بەرپرسایەتی \"محەممەد مورادی نەساری\" نووسەر و شاعێری کورد لە ئیلام چالاکییەکانی خۆی دەست پێدەکات.
لە ڕەشەممەی ساڵی ڕابردوودا، \"محەممەد مورادی نەساری\" وەکوو کەسایەتی شیعری جەوانی کوردی هەڵبژێردرا و ڕێز لە چالاکییەکانی لە بواری فەرهەنگ و ئەدەبیاتی کوردیدا گیرا.