وەستاکارێکی بیناسازی لە مەریوان تووشی ڕووداوی کار بوو

11:32 - 17 پووشپەڕ 2720

ڕۆژی دووشەممە ١٦ی پووشپەڕ، وەستاکارێکی مەریوانی بە ناوی "شێرکۆ ئەسعەدی" بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی تووشی ڕووداوی کار بوو.

ئەو وەستاکارە کوردە، وەستای جۆشکارییە و لە کاتی کارکردن لە بەرزایی ٩ میتری بەربووەتەوە و بەسەختی بریندار بووە.

ئەو وەستاکارە بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی سنە کراوە و لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.

"شیرکۆ ئەسعەدی" خێزاندار و باوکی منداڵێکە.

 لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی شەممە ٧ی پووشپەڕ، سێ  کرێکاری دیکەی کورد بە ناوی "دلاوەر تەوحیدپەنا" خەڵکی گوندی "جەوشەنـ"ـی سەقز، "عوسمان حوسێنی" تەمەن ٣٦ ساڵ و خەڵکی گوندی "بێلوو"ی بانە، و "فەرهاد شاپەری"، خەڵکی مەریوان، کرێکارانی بیناسازی، بەهۆی بەربوونەوە  لە کاتی کارکردن گیانیان لەدەست دا.