وەزیری بارزگانیی عێراق: ئێران پێشی بە رژانی ئاوی 49 رووبار بۆ عێراق گرتووە
21:25 - 8 خەرمانان 2712
ئاژانسی كوردپا: وەزیری بازرگانیی عێراق رایگەیاند، ئێران پێشی بە رژانی \"49 رووباری بچووك\" بۆ ناو خاكی عێراق گرتووە و جەختی كردەوە هەتا چارەسەر نەبوونی ئەو گرفتە، ئەو وەزراەتخانەیە هیچ گرێبەستێك لەگەڵ ئێران واژۆ ناكات.
خەیروڵڵا حەسەن بابەكر، رۆژی سێشەممە لە لێدوانێكدا لەگەڵ بەشی عێراقیی رادیۆ ئورووپای ئازاد وتی: \"ئێمە لەگەڵ كەمیی ئاو بەرەوڕووین. زۆرێك لەو ناوچانەی كە دەمانتوانی كەرتی وەرزێریی تێدا ببووژێنینەوە، بەهۆی بڕیارەكانی ئێران و توركیە رووبەڕووی ویشكەساڵی بوونەتەوە. ئاخۆ لە وەها دۆخێكدا كەلە كەمیی ئاودا ئازار دەچێژین، دەبێ بازارە بازرگانییەكانمان بۆ ئەو دوو وڵاتە بهێلێنەوە؟!
بە وتەی وەزیری بارزگانیی عێراق ئاوی ئەو 49 رووبارەی كە ئێران پێشی بە رژانیان بۆ ناو خاكی عێراق گرتووە زیاتر دەڕژنە ناو پارێزگاكانی سلێمانی لە هەرێمی كوردستان، دیالە، میسان و بەسرە و ئەمەش زەرەر و خەسارێكی زۆری ژینگەیی، ئابووری و مرۆیی بۆ عێراق بەدواوە بووە.
خەیروڵڵا حەسەن بابەكر، ئەوەشی زیاد كردووە كە وەزراەتی بازرگانیی عێراق بڕیاری داوە هەتا كاتێك گرفتی لەو ناوچانەی عێراق چارەسەر نەكرێت، هیچ گرێبەستێك لەگەڵ ئێران و توركیە واژۆ ناكات.
وەزیری بازرگانیی عێراق ئاماژەی بەوەش داوە كە هەوڵەكانی عێراق تەنیا وەزارەتی بازرگانی ناگرێتەوە و ئەگەر بێت و ئەم رەوتە درێژەی هەبێت، وەزارەتخانەكانی دیكەی عێراقیش لە واژۆ كردنی گرێبەست لەگەڵ ئێران و توركیە خۆ دەبوێرن.
خەیروڵڵا حەسەن باەبكرراشیگەیاندووە زۆربەی ئاڵووێرە بارزگانیەكانی عێراق لەگەڵ ئێران و توركیە یەكلایەنە بوون و 90% هاوردەكان لەلایەن عێراقەوە بووە و زیادیشی كرد، لە ئەگەری راگرتنی ئەم دانوستانە هەر دوو وڵاتی ئێران و توركیە تووشی بەرەنجامی نەرێنی دەبنەوە.
هەموو سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق لە دوو وڵاتی ئێران و توركیەوە دابین دەین و عێراق بۆ خۆی خاوەنی رووباری سەربەخۆ نیە كە سەرچاوەكەی لەناو وڵاتەكەی خۆیدا بێت و ئەمەش بۆتە گرفتێك.
لە حاڵێكدا ئەم هەڵوێستەی ئێران و توركیە پێچەوانەی رێوشوێن و سیاسەتە ئاوییەكانی دونیایە، بەڵام دیسان درێژە بەم كارە دەدەن و بەتایبەت لەلایەن ئێرانەوە لەسەر زۆربەی ئەو رووبارانەی كە دەڕژێنە عێراقەوە بەنداوی ساز كردووە و پێشی بە ئاوەكان گرتووە.
لە حاڵێكدا عێراق لە كەمیی ئاودا تووشی بیابان بووە و بوونی بیابانەكانیش بوونەتە هۆی هاتنی شەپۆلێكی بەرینی خۆڵ بارین و بەرەنجامەكەش تەواوی ناوچەكەی گرتۆتەوە، وەزیری ژینگە پارێزیی ئێران لەم بارەوە حكوومەتی توركیەی بە تاوانبار زانیوە و هۆكارەكەشی گەڕاندۆتەوە بۆ پێشگیری لە ئاوی رووبارەكانی دیجلە و فۆرات لەلایەن توركیەوە، بەڵام هیچ ئاماژەیەكی بەو 49 رووبارە نەكردووە كە لەلایەن ئێرانەوە پێشیان پێگیراوە.
لە ماوەی ساڵانی پێشوودا ویشك بوونی ئاوی رووبارەكانی \"ئەڵوەند و قۆرەتوو\" كەلە پارێزگای كرماشانەوە دەڕژێنە شاری \"خانەقین\"ەوە گرفتێكی زۆری كەم ئاوییان بۆ هاووڵاتییان و بەتایبەت كەرتی كشتوكاڵی ساز كردووە.