وەزنەبەردارێکی كورد بۆ دووهەم جار پلەی یەكەمی جیهانی بەدەست هێنا
13:49 - 28 سەرماوەز 2713
ئاژانسی كوردپا: سیامەند رەحمانی خەڵکی شنۆ و وەرزشکاری هەڵگرتنی قورسایی و توانی بە هەڵگرتنی وەزنەیەکی ٢٨١ كیلۆیی، ریكۆردی جیهان تۆمار بكات.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رەكابەرییەكانی هەڵگرتنی قورسایی بۆ كەمئەندامان لەژێر چاودێر IPC لەئێران بەڕێوەچوو کە تیایدا سیامەند رەحمانی توانی لەكێشی سەرووی ١٠٧ كیلۆدا، پلەی یەكەمی جیهانی بۆ خۆی مسۆگەر بكات.
ئەو وەرزشكارە كەمئەندامە توانیویەتی یەكەمجار وەزنەی ٢٧٠ كیلۆیی، جاری دووهەم وەزنەی ٢٧٧ كیلۆیی و لەئەنجامدا بۆ جاری سێیەم و كۆتایی توانیویەتی وەزنەی ٢٨١ كیلۆیی بەرز بكاتەوە.
سیامەند رەحمانی ساڵی (٢٠١٢) لەركابەرییەكانی وەزنەبەرداری پارائۆلەمپیكی \"لەندەن\"دا، بە هەڵگرتنی ٢٨٠ كیلۆ قورسایی، توانیبووی نازناوی بەهێزترین پیاوی جیهان و میداڵی زێڕ بەدەست بهێنێت.
ئەو هاووڵاتییە كوردە میداڵە زێڕەكەی پێشكەش بە لێقەوماوانی بوومەلەرزەی ئوستانی ئازەربایجانی رۆژهەڵات كە رێكەوتی ٢١ی گەلاوێژی ١٣٩١ رووی دا، كردبوو.
سیامەند رەحمانی ساڵی ١٣٦٧ لەشاری شنۆی سەربە ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوا لەدایک بووە و ساڵی ١٣٨٧ بۆ یەكەمین جار بانگهێشتی تیمی وەزنەبەرداری كەمئەندامانی ئێران كراوە.