وەزشوانێکی کورد میداڵی زێڕی لە کێبڕکێی کاراتە لە ئاستی جیهاندا بەدەست هێنا

15:35 - 5 گەلاوێژ 2717
ئاژانسی کوردپا: وەرزشوانێکی کوردی خەڵکی ئیلام بۆ یەکەم جار لە مێژووی وەرزشی کاراتە لە ئێراندا توانی میداڵی زێڕ بە دەست بێنێت.

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان؛ \"زەبیحوڵا پوورشیب\" وەرزشوانی کوردی خەڵکی پارێزگای ئیلام لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لە وەرزشی کاراتەدا توانی میداڵی زێڕ لە ئاستی جیهان بۆ خۆی مسۆگەر بکات و ئەمەش یەکەمجارە کە پاش ٣٦ ساڵ هاووڵاتییەکی ئێرانی دەتوانێ لە بواری ڕشتەی کاراتەدا میداڵی زێڕ بەدەست بێنێت.

ئەو وەرزشوانە کوردە ڕۆژی چوارشەممە ٤ی گەلاوێژی ١٣٩٦ی هەتاوی لە کێشی ٨٤ کیلۆدا لە کێبڕکێ جیهانییەکانی هۆلەند توانی ئەو شانازییە تۆمار بکات
ماوەی ٣٦ ساڵە هیچ وەزشوانێکی ئێرانی نەیتوانیبوو لەو ڕشتەی کاراتەدا میداڵی زێڕ بەدەست بێنێت.

زەبیحوڵڵا پوورشەیب ساڵی ١٣٦٧ی هەتاوی لە شارستانی شیروانی چەرداوڵ لە دایک بووە و لە ساڵی ١٣٧٥ی هەتاوی دەستی بە وەرزشی کاراتە کردووە.

ئەو وەرزشوانە کوردە هەتا ئیستا چەندین میداڵی جۆراجۆری لە ڕشتەی کاراتەدا لە ئاستی جیهانی و ناوچەییدا بە دەست هێناوە.