وەزشوانێکی کورد میداڵی زێری ئاسیای بە دەست هێنا
21:12 - 25 پووشپەڕ 2718
ئاژانسی کوردپا: لە درێژەی سەرکەوتنی وەرزشوانانی کورد لە کێبڕکێیە جیهانی و ناوچەییەکاندا، وەرزشوانێکی کورد خەڵکی شاری سنە میداڵی زێری لە کێبڕکێی کاراتەکای بە دەست هێنا.
بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، \"کەیوان بابان\" کاراتەکای کوردی خەڵکی شاری سنە لە کێبڕکێی ئاسیایی \"کاراتەکای\"، توانی بە سەر ڕکەبەرەکانیدا سەر بکەوێت و میداڵی زێڕ بۆ خۆی مسۆگەر بکات.
کێبڕکێی پانزدەهەمین کاراتەکای، بەبەشداری ٣١٤ وەزشوان کە لە ٢٩ وڵات کە لەو کێبڕکێیەدا بەشدار بوون، لە وڵاتی ئۆردۆن بەڕیوەچوو، که وەرزشوانێکی کورد توانی میداڵی زێڕی ئەو کێبڕکێیە بە دەست بێنێت.
ئەو وەرزشوانە کوردە لە بەخشی کومیتەی تیمی توانی ئەو میداڵە بەدەست بێنێت.
وەرزشوانانی ناوچە کوردنشینەکانی ئێران سەرەڕای ئەوەی کە لەلایەن بەرپرسانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە ئاوڕی پێویستیان لێ نادرێتەوە، بەڵام لە زۆربەی ڕشتە وەرزشییەکان لە ئاستی ئێراندا پلەکانی یەکەم هەتا سێیەم بەدەست دێنن.