وەزشوانێکی کورد بە هۆی کێشە ماڵیەوە ناتوانێ لە ئۆردووی تیمی میللی بەشداری بکات

14:03 - 6 رێبەندان 2717
ئاژانسی کوردپا: وەرزشوانێکی کەم ئەندامی خەڵکی شاری سنە بە هۆی دەستکورتی و نەبوونی پشتیوانی ماڵی ناتوانێ لە ئۆردووی تیمی میللی\"کمان سنتی\" ئێران بەشداری بکات.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئومید محەممەدپوور، یەکێک لە وەرزشوانە کەم ئەندامەکانی خەڵکی شاری سنەیە، کە بە هۆی نەبوونی پشتیوانی ماڵی و یارمەتی و پشتیوانی نەکردنی بەرپەرسانی حکوومەتی لەو شارە، ئەو وەرزشوانە کوردە ناتوانی ئۆردووی تیمی میللی لە کێبڕکێی نێونەتەوەیی جامی \"ارس\" بەشداری بکات.

ئەو وەرزشوانە کەم ئەندامە کوردە لەگەڵ دوو وەرزشوانی دیکە لە سەر دەعوەتی فیدراسیونی \"تیروکمان\"سوننەتی ئێران بانگهێشت کرابوون کە ڕۆژی هەینی ٦ی ڕێبەندان لە ئۆردووی تیمی میللی کمان سنتی لە ناوچەی ئازاد \"اروند\" ئامادە بن.

ئەو وەرزشوانە کوردە بە هۆی پشتیوانی نەکردنی بەرپرسانی حکوومەتی و هەروەها دەستکورتی نەیتووانی بەشداری ئەو کێبڕکێیە بکات، هەر چەند ماوەیەک پێش ئومید محەممەدپورر بە بڵاوی کردنەوەیی کلیپێک داوای لە بەرپرسانی حکوومەتی کردبووە، کە یارمەتی و پشتیوانی ماڵی بکەن، بەڵام داواکاری ئەو وەرزشوانە کوردە هیچ دەرنجامێکی دڵخوازی لەلایەن بەرپرسانی حکوومەتییەوە لێ نەکەوتووتەوە.