وەزشوانێکی مەهابادی بووە پاڵەوانی ئێران

21:04 - 29 گەلاوێژ 2714
ئاژانسی کوردپا: وەزشوانێکی کوردی خەڵکی مەهاباد لە رکابەریی سەرتاسەریی کیک بۆکسینگدا کە لە شارستانی بابولسەر بەڕێوەچوو، میدالیای زێڕی ئەو خولەی رکابەرییەکەی بەدەست هێنا.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، وەرزسوانێکی مەهابادی بەناوی حوسین کەریم‌زادە، توانی پلەی یەکەمی رکابەرییەکانی کیک بۆکسینگی ئێران و میدالیای ئە ورکابەرییە مسۆگەر بکات.

ئەو وەرزشوانە کوردە، کە لە کێشی ٦٣ کیلۆدا بەشداریی لەو رکابەرییانەدا کردبوو، لە ئەنجامی ئەو سەرکەوتنەیدا بانگهێشتی تیمی میللیی کیک بۆکسینگیش کرا.

هەشتەمین خولی رکابەرییەکانی پاڵەوانیەتیی کیک بۆکسینگی گەورەساڵان لە ئوستانی گیلان بەڕێوەچوو، کە تیایدا ٣٧٥ وەرزشوان لە ئوستانە جیاجیاکانی ئێرانەوە بەشدارییان کردبوو.

هەواڵدەرییە ناوخۆییەکان بڵاویان کردۆتەوە: \"حوسێن کەریم‌زادە، هەتا ئیستا پێنج جار لە رکابەرییە سەرتاسەرییەکانی ئێراندا سەرکەوتن بەدەست بێنێت و ٢٣ جاریش لە ئاستی ئوستانەکاندا ببێتە پاڵەوان و دوو کەمەربەندی زێڕینیشی بەدەست هێناوە\".

کیک بۆکسینگ وەرزشێکی رەزمی‌یە، تێکەڵاوێک لە رشتە وەرزشییەکانی \"موای تای\"، \"کاراتە\" و \"بۆکس\"ـە.