وەزارەتی ئیتلاعات لە ورمێ، دوو هاووڵاتیی کوردی دەستبەسەر کرد
16:55 - 8 پووشپەڕ 2714
ئاژانسی كوردپا: دوو هاووڵاتیی كورد لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێەوە لە ناو ماڵەی خۆیاندا دەستبەسەر و بۆ شوێنێكی نادیار راگوێزراون.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لە ئاوایی \"كورە\"ی سەر بە بەخشی ئەنزەل، دوو هاووڵاتیی كورد بەناوەكانی فەرامەرز نەجەفی كوڕی حەیدەر و مەحموود جانقووبە دەستبەسەر كران.
رێكەوتی ٧ی پووشپەڕ مەئموورانی وەزارەتی ئیلاعات چوونەتە ماڵی ئەو دوو هاووڵاتییە و دوای دەستبەسەر كردنیان، بۆ شوێنێكی نادیاریان راگواستوون.
هەواڵنێری كوردپا وێڕای پشتڕاستكردنەوەی ئەو هەواڵە، لەزاری سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە رایگەیاند؛ دەستبەسەركراوەكان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەكانەوە بە هاوكاریی لەگەڵ حیزبە كوردیەكان تۆمەتبار كراون، بەڵام ئەمە لەحاڵێكدایە كە ئەو هێزانە مۆڵەتی قەزایی و فەرمیان پێنەبووە.
دهگوترێت فەرامەرز نەجەفی ٣٢ ساڵە و خێزاندا و باوکی دوو منداڵە.
بەوتەی خەڵكی ناوچەكە، ئەو دوو هاووڵاتییە هەتا ئێستا پێشینەی چالاكیی سیاسییان نەبووە.
بەپێی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، ئامار و رێژەی پێشێلكارییەكان لە وەرزی بەهاری ئەمساڵدا بە بەراورد لەگەڵ وەرزی بەهاری ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی، ٧٨% چوونە سەرەوەی بەخۆیەوە بینیوە.
بەنهێنی راگرتنی دەستبەسەركراوەكان لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەكانەوە بە ئامانجەكانی؛ ئاشكرا نەبوونی مەرگیان لەئەنجام ئەشكەنجە، رێگە پێنەدان بە لێكۆڵینەوە بە مەبەستی دیار نەبوونی چارەنووس و شوێنی دەستبەسەركراوەكە و هەروەها دروستكردنی كەش و هەوای ترس و توقاندن، ئەنجام دەدرێت.