وەزارەتی علووم: تەنیا ١٣%ی خوێندكارانی ئێران لە زانستگا دەوڵەتییەكان دەخوێنن
13:23 - 5 خەزەڵوەر 2711
كوردپا ـ ماڵپەڕی دۆیچەوێلە لە زاری بەرپرسی گشتیی نووسینگەی پشتیوانیی ئامووزشیی وەزارەتی \"علووم، لێكۆڵینەوە و تەكنیكی\"یەوە بڵاوی كردەوە، لە كۆی 4/1 میلیۆن خوێندكاری ئێران، تەنیا ١٣%یان لە زانستگا دەوڵەتییەكان دەخوێنن.
سەعید قەدیمی، وتیشی لە كۆی 4/1 خوێندكار لە زانستگاكانی ئێران تەنیا ٧٠٠ هەزار خوێندكار لە زانستگا دەوڵەتییەكان دەخوێنن و ٨٥%ی بوودجەی ئامووزشی باڵاش بۆ ئەم مەبەستەش خەرج دەكرێ و لە ئیمكاناتی حكوومەتی بەهرەمەندن باقییەكەی بە هەزینەی خۆیانەوە دەخوێنن.
بەڕای پسپۆڕان و كارناسانی بواری پەروەدە لە ئێران لە چەند ساڵی رابردوودا چوونە دەرەوەی پسپۆڕان، نوخبە و خوێندكارانی رشتەكانی خوێندن بۆتە دیاردەی هەڵاتنی مێشكەكان و خەریكە دەبێتە گرفتێكی كۆمەڵایەتی و پەروەردەیی لەم وڵاتەدا.
خودی حكوومەت لەباتی پێشگیری لەم رەوتە، چەندین رێكخراو و دامەزراوەی داناوە بۆ ئاسانكاریی چوونە دەرەوە نوخبە و خوێندكاران لە ئێران.
و بەپێی دوایین ئامارێك كە مەحموود مەڵاباشی جێگری خوێندكاریی وەزارەتی علوومی ئێران بڵاوی كردۆتەوە، ساڵانە 60 هەزار خوێندكاری ئێرانی وڵات بەجێ دەهێڵن.
ئەمە لە حاڵێك دایە ئامارێك كە مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران بڵاوی كردۆتەوە، ئەو ئامارە ساڵانە ٨٠ خوێندكارە.
سەندووقی نێودەوڵەتیی پارەش لە راپۆرتێكدا بڵاوی كردۆتەوە ساڵانە لە نێوان ١٥٠ هەتا ١٨٠هەزار نوخبە و خوێندكاری ئێرانی بۆ درێژەدان بە خوێندن ئێران بەجێ دەهێڵن.
سەندووقی نێودەوڵەتیی دراو ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە ئێران لەباری هەڵاتنی مێشكەكانەوە لەناو 91 وڵاتی لە حاڵی گەشە و گەشە نەسەندوودا پلەی یەكەمی لە دونیا هەیە.