وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا: ساڵی پار لە ئێران 900 كەس بەهۆی بیروباوەڕی جیاوازەوە گیراون
21:48 - 18 جۆزەردان 2712
كوردپا: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە تازەترین راپۆرتی خۆیدا لەمەڕ رەوشی مافی مرۆڤ لە ئێران، وێنایەكی تاریكی خستۆتە روو و بڵاوی كردۆتەوە ساڵی 1390 زیاتر لە 900 كەس بەهۆی بیروباوەڕی جیاجیاوە زیندانی كراون.
بەپێی راپۆرتی بەشی فارسیی دەنگی ئەمریكا، مایكل پوزنر، لێپرسراوی گشتیی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بۆ كاروباری دێمۆكراسی، مافی مرۆڤ و كار، رایگەیاندووە، ساڵی پێشوو لە ئێران رەوشی مافی مرۆڤ لە ئێران بەرەو خراپتربوون رۆیشتووە.
ناوبراو لە درێژەدا وتوویەتی: \"قبووڵ نەكردنی ناڕازییان، بەتایبەت سەركوتی خۆپیشاندەران لە ساڵانی رابردوو، بەرتەسك بوونەوەی ئازادیی رادەربڕین، ئینتێرنێت، بەشداریی سیاسی، دادگایی كردنی نادادپەروەرانە، بەردەوامیی حوكمی شەلاق، سزای مەرگ و لەسێدارەدان، ئیعدامی بەرفراوان لە ساڵی 1391، ئیعدامی بەكۆمەڵ و نهێنی، كە وایە دەتوانین بڵێین رەوشی مافی مرۆڤ لە ئێران زۆر لێڵ و ناڕوونە\".
ئاغای پوزنر ئاماژەی بە حەوت رێبەری \"كۆمەڵەی بەهاییەكانی ئێران\" كردووە كە هەركام بە 20 ساڵ زیندانی مەحكووم كراون.
لە درێژەی راپۆرتەكەی وەزارەتی دەروەی ئەمریكادا هاتووە، لەمەڕ رێژەی ئەو هاووڵاتییانەی كە ساڵی 1390 لە ئێران بەهۆی بیروباوەڕی سیاسی یان مەزهەبی زیندانی كراون، ئامارێكی ورد و دروست لەبەردەستدا نیە، بەڵام چاوەدێران ئەو ئامارەیان بە زیاتر لە 900 كەس مەزندە كردووە كە رۆژنامەنووسان، خوێندكاران، پارێزەران، هونەرمەندان، چالاكانی مەدەنی و مەزهەبی و كەمایەتییە ئێتنیكییەكانی گرتۆتەوە.
بەپێی هەمان راپۆرت، زیندانیانی سیاسی بە شێوەی سیستماتیك بۆ ماوەیەكی درێژخایەن لە ژوورە تاكەكەسییەكانی زیندانەكان رادەگیرێن و زۆربەی مافەكانیان وەك دادگایی دادپەروەرانە و بوونی پارێزەر پێشیت گوێ دەخرێت. لەگەڵ مەترسیی گەورەی ئەشكەنجە و سووكایەتی لەلایەن مەئموورانی زیندانەوە بەرەوڕوون.
لە درێژەی راپۆرتەكەدا هاتووە، ناوبەناو گاردە تایبەتییەكان بێ هۆ دەڕژێنە ناو زیندانەكان و بەتایبەت بەندی سیاسییەكان و دەیانخەنە ژێر لێدان و ئەشكەنجە و ئازارەوە و هێندێ جاریش دەستڕێژییان دەكرێتە سەر.