وەرگەڕانی مینووبووسێکی هەڵگری کرێکاران، ١٣ برینداری لێ کەوتەوە

11:34 - 1 جۆزەردان 2722

ڕۆژی شەممە ٣١ی بانەمەڕ، مینووبووسێکی هەڵگری کرێکارانی وەرزی لە جادە کرماشان- کۆزەران وەرگەڕا و بەهۆیەوە ١٣ کرێکاری وەرزی بریندار بوون.

هەواڵدەریی "ئیرنا" لەوبارەیەوە بڵاوی کردووەتەوە، برینداربوونی ١٣ کرێکاری وەرزی بەهۆی تەقینی تایەی دواوەی مینووبووسەکە بووە و ئەمەش بووەتە هۆی وەرگەڕانی ماشینی ئەو کرێکارانە.

بەپێی ئەو سەرچاوەیە، ئەو ١٣ کرێکارە بریندارە ڕەوانەی نەخۆشخانەی تاڵقانیی کرماشان کراون و شۆفیری مینووبووسەکە و دوو کرێکاری دیکە لەو نەخۆشخانەیە خەوێندراون.