وەرگرتنی پارە لەقوتابیانی شارەكانی سەردەشت و سنە
14:18 - 1 سەرماوەز 2714
ئاژانسی كوردپا: بەرپرسانی قوتابخانە سەرەتاییەكانی شاری رەبەت لە سەردەشت و چەندین قوتابخانەی دیكەی شاری سنە داوای پارەیان لە بنەماڵەی قوتابیان كردووە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، هاوكات لەگەڵ دەسپێكی ناونووسی قوتابیان و هەروەها هاتنی وەرزی سەرما وەزارەتی پەروەردە و بارهێنان لە هەوڵی وەرگرتنی پارە لە قوتابیان دایە و ئەو پرسەش نیگەرانی لای بنەماڵە كەم داهات و هەژارەكان دروست كردووە.
هەواڵنێری كوردپا لەشاری رەبەتەوە رایگەیاندووە، قوتابیانی سەرەتایی لەلایەن بەرپرسانەوە ناچار كراون كە بڕی ٥٠ هەزار تمەن پارە بە قوتابخانە بدەن.
یەكێك لەو بنەماڵانەی كە داوای پارەی لێكراوە بە هەواڵنێری كوردپای وتووە، \" من هیچ كارێكی دیاری كراوم نیە و داهاتیشم زۆر بە ئەستەم بەشی بژێوی ژیانم دەكات و بەهیچ شێوەیەك توانای دانی پارەم بە قوتابخانە نیە\".
دەوترێت بەرپرسانی قەتابخانەی سەرەتایی شاری رەبەت لەرێگەی نامەوە داوای پارەیان لەبنەماڵەی قوتابیان كردووە.
لەلایەكی دیكەوە لەشاری سنەش داوای پارە لە قوتابیان كراوە وتەنانەت بە بنەماڵەی قوتابیانیان وتووە، پێویستە هەر رۆژە بنەماڵەیەك پاك و خاوێنی قوتابخانەكان بگرێتە ئەستۆ.
لێپرسراوی قوتابخانەكان رایانگەیاندووە، چیدیكە قوتابخانەكان توانای دابین كردنی \"فەڕاش\"یان نیە و دەبێلەمەوبەدوا بنەماڵەكان كاری پاك و خاوێنی قوتابخانەكان بگرنە ئەستۆ.