وەرزێرێکی کورد بە هۆی کێشەی کەرەستەیەکی کشتوکاڵیی گیانی لە دەست دا

14:56 - 29 خاکەلێوه 2718
ئاژانسی کوردپا: یەکێک لە وەرزێڕەکانی ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ، لە کاتی پڕکردنی ئاوی تانکری سەمپاشی گیانی لە دەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی ڕابردوو ٢٨ی خاکەلێوە، جووتیارێکی کورد، لە کاتی کارکردن و پڕکردنی تانکری سەمپاشی گیانی لە دەست دا.

شوناسی ئەو جووتیارە کوردە، بە ناوی \"زوبەید عەزیزی\"، تەمەن ٣٧ ساڵ خەڵکی گوندی \"نەرگی\" ناوچەی مەرگەوەڕ ڕاگەیندراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو وەرزێڕە کوردە، لە کاتی پڕکردنی ئاو لە ناو تانکری سەمپاشی،بە هۆی دەسەسڕێک کە لە ملیدا بووە، دەکەوێتە بەر پەڕەی گارانەکە و سەری لە لاشەی جیا دەبێتەوە.

لەو پەیوەندییەدا، ڕێکەوتی ٦ی خاکەلێوە، وەرزێڕێکی دیکەی کورد، لە کاتی کێڵاندنی زوەی، بە ناوی \"عەباس شەریعەتی\" تەمەن ٦٥ ساڵ، خەڵکی گوندی \"سیوسێمەردانـ\"ـی ناوچەی \"بەلەدەستیـ\"ـی شاری دێولان لە کاتی کارکردندا گیانی لە دەست دا.