وەرزشکارێکی کورد، دووەمین رێکۆردی جیهانی بە ناوی خۆیەوە تۆمار کرد

15:08 - 9 جۆزەردان 2715
ئاژانسی کوردپا: وەرزشکارێکی کوردی خەڵکی سنە رێکۆردی لێدانی زەربەی بە ناوی خۆیەوە تۆمار کرد.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەید راشد حوسێنی وەرزشکاری کوردی خەڵکی سنە بە لێدانی زەربە لە کیسەبۆکس بۆ ماوەی ١٢ کاتژمێر، توانیویەتی پلەی دوویەمی جیهان بەدەست بێنێت.

ئەو وەرزشکارە بۆ بەدەست هێنانی ئەو رێکۆردە ماوەی سێ ساڵی بەردەوام راهێنانی کردووە و چەند راهێنەرێکی بەناوبانگیش چاودێرییان کردووە.

ئەوە رێکۆردە لە ئێران و جیهاندا بە دوویەمین پلە دێت کە ئەو وەرزشکارە کوردە بەدەستی هێناوە.

سەید راشد حوسێنی لێدانی زەربەی لەکیسەبۆکس لە کاتژمێر ١٨:٤٠ خولەکی رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٧ی جۆزەردانەوە لەسالۆنی ئازادی سنە بە حوزووری بەرپرسانی وەرزشی دەست پێکردووە و کاتژمێر ٦:٤٠ خولەکی رۆژی هەینی کۆتایی پێهاتووە.

سەید راشد لەسالی ١٣٩٣شدا توانیبووی کە بە دوو وەزنەی(دمبل) ٥ کیلۆییەوە لەماوەی ٤ کاتژمێردا دەهەزار و ٧٥٠ جار \" حەرەکەتی بازوو\" لێبدات.

ئەو وەرزشکارە کوردە ساڵی ١٣٧١ لە سنە لەدایک بووە و لەساڵی ٨٧وە چالاکییە وەرزشییەکانی خۆی لە بواری لەش جوانی و هەڵگرتنی قورساییدا دەست پێکردووە.