وەرزشکارێکی کرماشانی پلەی یەکەمی جیهانی بەدەست هێنا

16:00 - 25 بانەمەڕ 2715
ئاژانسی کوردپا: تێکواندۆکارێکی کوردی خەڵکی کرماشان لە بیست و دووهەمین خولی رکابەرییەکانی تێکواندۆی جیهان کەلە رووسیە بەڕێوە چوو، توانیی میداڵی زێڕ بەدەست بێنێت.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، مەسعوود حەجی زوارە تێکواندۆکاری کورد لەرکابەرییەکانی قۆناغی کۆتاییدا توانیی بەسەر کاراتەکارێکی وڵاتی ئۆزبەکستان سەربکەوێ و میداڵی زێڕ بۆ خۆی مسۆگەر بکات.

حەجی زوارە رێکەوتی ٢٣ی بانەمەڕ توانیبووی بەسەر کاراتەکارانی وڵاتانی ئەلجەزایەر، کرواسی، ئیسپانیا و مکزیکدا سەربکەوێ و لە کێشی خوار ٧٤ کیلۆدا خۆی گەیاندبوویە قۆناغی کۆتایی رکابەرییەکان.

ئەو وەرزشکارە کوردە دواتر لە قۆناغی کۆتاییدا توانیبووی بەسەر کاراتەکارێکی خەڵکی رووسیە کە پاڵەوانیەتی نێودەوڵەتیشی هەبووە، زاڵ ببێت و میداڵی زێڕ بەدەست بێنێت.

ماوەیەک لەمەوبەر بەرپرسانی وەرزشی کرماشان رایانگەیاندبوو، وەزشکارانی کرماشان توانیویانە لە ماوەی ساڵی ٩٣دا زیاتر لە هەزار میداڵ بەدەست بێنن.

چەند رۆژلەمەوبەریش یووسف قادریان زۆرانبازی خەڵکی شاری سەقز لە رەکابەرییەکانی \"کشتی فرنگی\" ئاسیا کەلە دۆحەی قەتەر بەڕێوە چووبوو، توانیویەتی بەسەر بەرامبەرەکانیدا سەربکەوێ.

ئەو زۆرانبازە کوردە لە کێشی ٨٠ کیلۆدا لەگەڵ \"ئایشائایشان\" لە چینەوە لە رکابەریدا بووە و توانیویەتی بە پوانی ١٣ ـ ٦ بەسەریدا سەر بکەوێ و میداڵی زێڕ بەدەست بێنێت.