وەرزشوانێکی ئیلامی میداڵی زێڕی \"وەزنەبەرداری\" بە دەست هێنا

14:25 - 14 سەرماوەز 2717
ئاژانسی کوردپا: وەرزشوانێکی کوردی خەڵکی شاری ئیلام، لە کۆی ٤٠٤ کیلۆ لە دەستەی ١٠٥ کیلۆی کێبڕکێی جیهانی \"وەزنەبەرداری\" ساڵی ٢٠١٧ لە وڵاتی ئامریکا، توانی پلەی یەکەم بە دەست بێنیت.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، عەلی هاشمی، لە دەستەی ١٠٥ کیلۆ کێبڕکێی جیهانی وڵاتی ئامریکا، وەزنەبەرداری پلەی یەکەمی بە دەست هێنا و توانی یەکەم میداڵ لەو کێشەدا بە دەست بێنێت.

ئەو وەرزشکارە کوردە، لە کێبڕکێی یەک زەرب، بە هەڵگرتنی ١٨٣ کیلۆ میداڵی زێڕی بە دەست هێنا و لە دوو زەربیشدا، بە هەڵگرتنی ٢٢١ کیلۆیی میداڵی بۆرونزی بۆ خۆی مسۆگەر کرد و بەگشتی بە هەڵگرتنی ٤٠٤ کیلۆ بوو بە قارەمانی جیهان.