وەرزشوانێکی ئیلامی میداڵی زیوی جیهانیی بەدەست هێنا

14:02 - 9 سەرماوەز 2715
ئاژانسی کوردپا: وەرزشوانێکی ئیلامی لە کێبڕکێیەکانی \"ئۆکیناوای ژاپۆن\" پلەی دووهەمی بەدەست هێنا و توانی میداڵی زیوی ئەو کێبڕکێیانە بۆ خۆی مسۆگەر بکات.

بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، \"زەبیحوڵڵا پوورشیب\" کاراتەکاری خەڵکی پارێزگای ئیلام، لە دوایین قۆناغی لیگی جیهانیی کاراتەی وان، کە لە شاری ئۆکیناوای ژاپۆن بەڕێوە چوو، توانی پلەی دووهەمی جیهان بەدەست بێنێت.

ئەو وەرزشوانە ئیلامییە لە کێشی ژێر ٨٤ کیلۆدا توانی کاراتەکارانی نیوزلەند، ژاپۆن و سێربستان شکست بدات و میداڵی زێوی ئەو کێبڕکێیانە لە ئاستی جیهاندا بەدەست بێنێت.

ئەو کێىڕکێیانە ڕۆژانی ٧ و ٨ی سەرماوەزی ١٣٩٤ی هەتاوی، لە وڵاتی ژاپۆن بەڕێوە چوو.

زەبیحوڵڵا پوورشیب ساڵی ١٣٦٧ی هەتاوی لە شارستانی شیروانی چرداولی پارێزگای ئیلام لەدایک بووە و هەتا ئێستا چەندین میداڵی جۆراوجۆری لە کێبڕکێ جیهانیەکاندا بەدەست هێناوە.