وەرزشوانێکی ئیلامی میداڵی جیهانیی کاراتەی بە دەست هێنا

11:18 - 28 رێبەندان 2719

وەرزشوانێکی کورد خەڵکی شاری ئیلام بە ناوی "زەبیحو‌ڵڵا پوورشەیب" توانی لە کێبڕکێی لیگی کاراتەی جیهانی کە لە وڵاتی ئیمارات بەڕێوە چوو، میداڵی زێڕی ئەو کێبڕکێیە بەدەست بهێنێت.

کێبڕکێی لیگی جیهانیی کاراتە به بەشداری ٨٥ وڵات ،ڕۆژی هەینی ٢٥ی ڕێبەندان، لە وڵاتی ئیمارات بەڕێوه  چووە.

ئەو وەرزشوانە ئیلامییە، لە کێشی ٨٤- کیلۆییدا، توانی ڕەکەبەرەکەی لە وڵاتی قەزاقستان ٨ بە ٥ شکست بدات، میداڵی زێڕی ئەو کێبڕکێیە بۆ خۆی دەسبەسەر بکات.

زەبیحوڵڵا پوورشەیب، تەنیا میداڵهێنەری تیمی کاراتەی ئێران، لە وڵاتی ئیمارات بوو.