وەرزشوانێکی کورد یەکەم میداڵی کێبڕکێی \"یوو اس ئۆپێنـ\"ـی بە دەست هێنا

15:04 - 15 خاکەلێوه 2718
ئاژانسی کوردپا: لە درێژەی سەرکەوتنی وەرزشوانانی کورد لە کێبڕکێی جیهانییەکاندا، یەکەم میداڵی زێڕی کێبڕکێی \"یوو اس ئۆپێن\"، وەرزشوانێکی کورد توانی یەکەم میداڵی ئەو کێبڕکێیە بۆ خۆی مسۆگەر بکات.

وەرزشوانێکی کورد، بە ناوی \"سەعید ئەحمەدی\" کاراتەکاری شاری کرماشان، لە کێبڕکێی نێونەتەوەیی وشکارۆی ئامریکا، توانی میداڵی زێڕی کێبڕکێی \"یوو اس ئۆپێن\"، بە دەست بێنێت.

ئەو وەرزشوانە کوردە، لە کێشی ٧٥ کیلۆدا توانی بە سەر ڕکەبەرەکانیدا سەر بکەوێت و بۆ یەکەمجار لە ئێراندا، میداڵی زێڕی کێبڕکێی \"یوو اس ئۆپێنـ\"ـی وشکارۆی ئامریکا بۆ خۆی مسۆگەر بکات.

سەعید ئەحمەدی لە فیناڵدا، توانی کاپیتانی تیمی میللی ئامریکا، بە ناوی \"تام اسکات\"، ببەزێنێت و یەکەم میداڵی ئەو کێبڕکێیە لە نێو ئێرانییەکاندا بە دەست بهێنێت.

یووس اس ئۆپێن، یەکێک لە بەناوبانگترین کێبڕکێیە‌کانی وشکارۆی ئامریکایە و ئەو کێبڕکێیە بە بەشداریی زیاتر لە هەزار وەرزشوان لە سەرتاسەری جیهاندا بەڕێوە دەچێت.