وەرزشوانێکی کورد وەکوو وەرزشوانی ساڵی ٩٦ دەست نیشان کرا

21:16 - 28 خاکەلێوه 2718
ئاژانسی کوردپا: وەرزشوانێکی کورد خەڵکی شاری سەقز، وەکوو باشترین خوێندکاری وەرزشوان لە لایەن زانکۆی تارانی ناوەندیەوە هەڵبژێردرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، \"ئارەش عەلی‌مورادی\" وەرزشوانی کورد خەڵکی شاری سەقز، لە ڕێوڕەسمی \"عید مبعث\" لە زانکۆی تاران، وەکوو باشترین خوێندکاری ناوەندیی ساڵی ٩٦ دەست نیشان کرا.

ئەو وەرزشوانە کوردە، لە لایەن زانکۆی تارانەوە لەوحی ڕێزلێنانیان پێ بەخشراوە و هەروەها وەکوو باشترین خوێندکاری وەرزشوانی ساڵی ٩٦ دیاری کرا.

ئارش عەلی‌مورادی، خەڵکی شاری سەقز، لە ساڵی ٥٩ی هەتاوی، لەو شارە لەدایک بووە؛ هەر لە هەڕەتی منداڵییەوە هۆگری وەرزش بووە و تا ئێستا چەندین مێداڵی گرینگی وەدەست هێناوە؛ ناوبراو هەڵگری بڕوانامەی دوکتورای تایبەت لە بواری فیزیۆلۆژیی وەرزشییە.

ناوبراو ساڵی ڕابردوو توانی چوار میداڵی زێر و سێ زیو لە کێبڕکێی \"ددلیفت فوق سنگین\" و هەڵبژاردی جیهانیی ڕووسیە و جامی ئازادی ئورووپا بە دەست بێنێت.

لینکی پەیوەندیدار
وەرزشوانێکی سەقزی میداڵی قارەمانییەکی پێشکەش بە شاری عەفرین کرد