وەرزشوانێکی کورد میداڵی زێڕی نێونەتەوەیی وڵاتی گورجستانی بە دەست ‌هێنا

22:05 - 7 پووشپەڕ 2717
ئاژانسی کوردپا: وەرزشوانێکی کورد، خەڵکی شاری کەنگاڤەر سەر بە پاڕێزگای کرماشان لە کێبڕکێی نێونەتەوەیی کاراتاکای وڵاتی گورجستان میداڵی زێڕی ئەو کێبڕکێیە بە دەست هێنا.


بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، وەرزشوانێکی کورد، خەڵکی شاری کەنگاڤەر بە ناوی \"عەلی ڕەزا جەدی بێهنیا\" پلەی یەکەمی کێبڕکێی نێونەتەوەیی کیوکوشین کاراتای ماتسوشیمای وڵاتی گورجستانی بۆ خۆی مسۆگەر کرد.

عەلی ڕەزا لە ڕەدەی تەمەنی ١٥ و ١٦ ساڵان و لە کێشەی ٦٥ کێلۆ لەو کێبڕکێیە بەشداری کردبووە.

ئەو وەرزشوانە کوردە بە نوێنەرایەتی پارێزگای کرماشان لەو کێبڕکێیە بەشداری کردبووە.

سەرەڕای سەرکەوتن و بە دەست هێنانی میداڵی جۆراوجۆر لە ئاستی نێونەتەوەیی لە بەشە جیاجیاکانی وەرزشی لە لایەن وەرزشوانی کورد، زۆربەی وەرزشوانی کورد لەگەڵ نەبوونی ئیمکاناتی وەرزشی و و کەمتەرخەمی بەرپرسانی حکوومەتی بەرەوڕوو دەبنەوە.