وەرزشوانێکی کورد لە ئاودا خنکا

20:49 - 29 پووشپەڕ 2717
ئاژانسی کوردپا: وەرزشوانێکی کورد خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی سەر بە شاری مەهاباد لە کاتی مەلەکردندا لە ئاودا خنکا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژنسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی پووشپەڕ، وەرزشوانێکی کورد و ڕاهێنەری تیمی کاراتەی ئیندرقاش لە کاتی مەلەکردن بە هۆی ناشارەزایی لە ئاودا خنکا.

شوناسی ئەو وەرزشوانە تەمەن ١٨ ساڵەیە \"فەرزاد قەنبەری\" خەڵکی گوندی \"ئیندرقاش\" سەر بە شاری مەهاباد ڕاگەیەندراوە.

ناوبراو چەند ڕۆژ پێش وەکوو ڕاهێنەری تیمی کاراتەی گوندی ئیندرقاش لە کێبڕکێی کاراتەی ئێران بەشدار و چەند خەڵاتی بەدەست هێنابوو.

ڕۆژی ڕابردوو، هەواڵدەریی \"ئیسنا\"ی پارێزگای ورمێ وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە ڕاگەیاند: هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی تەرمی ئەو وەرزشوانە بە هۆی نەبوونی ئیمکانات و کەرستەی مەلەوانان بێ ئاکام بوو.

سەرچاوە خۆجێیەکان ئەمڕۆ پێنجشەممە باس لە دۆزینەوەی تەرمی ئەو وەرزشوانە تەمەن ١٨ ساڵەیە دەکەن.

بەنداوی مەهاباد یەکێک لە ١٠ بەنداوە گەورە و پڕ ئاوەکانی ئێران بە ئەژمار دێت.