وەرزشوانێکی لاو خەڵکی شاری شنۆ گیانی لە دەست دا

15:09 - 21 خاکەلێوه 2719
ئاژانسی کوردپا: ژیمناستیکارێکی لاو خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی شاری شنۆ، بە هۆی \"پچراندنی دەماری\" (قطع نخاع)، لە نەخۆشخانەی شاری ورمێ، گیانی لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، \"ڕەحیم مەلاعەلیزادە\" وەرزشوانی لاوە، خەڵکی گوندی \"هێ\"ی شاری شنۆ، پاش دوو مانگ بەربەرەکانێ لەگەڵ نەخۆشی، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ی خاکەلێوە، لە نەخۆشخانەی شاری ورمێ، گیانی لە دەست دا.

ئەو وەرزشوانە کوردە، لە کاتی ڕاهێناندا، تووشی پچڕاندنی دەرمار بوو، پاش دوو مانگ لە نەخۆشخانەی ورمێ، گیانی لە دەست دا.

ڕەحیم مەلاعەلیزادە، لە ماوەی ئەو دوو مانگەدا، لە ژێرچاوەدێری تایبەت پزیشکی و لە بێهۆشی درێژخایەن دابووە.