وەرزشوانێکی سەقزی میداڵی قارەمانییەکی پێشکەش بە شاری عەفرین کرد

14:17 - 3 رێبەندان 2717
ئاژانسی کوردپا: وەرزشوانێکی کورد خەڵکی شاری سەقز، میداڵی قارەمانییەکی پێشکەش بە هاووڵاتییانی شاری عەفرین کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئارش عەلیمورادی، وەرزشوانی کورد خەڵکی شاری سەقز، میداڵی زێڕەکەی کە لە کێبڕکێی \"ددلیفت\" لە دەستەی \"فوق سنگین\" بە دەست هێنابوو، پێشکەش بە شاری عەفرینی کرد.

ئەو وەرزشوانە کوردە، وەکوو وەفایەک بۆ هاووڵاتییانی عەفرین، میداڵە زێڕەکەی پێشکەش بە بەرگریکارانی ئەم شارەی ڕۆژئاوای کوردستان کردووە کە لە بەرامبەر پەلاماری دەوڵەتی تورکیە ڕاوەستاون.

ئارش عەلیمورادی، خەڵکی شاری سەقز، لە ساڵی ٥٩ی هەتاوی، لەو شارە لەدایک بووە؛ هەر لە هەڕەتی منداڵییەوە هۆگری وەرزش بووە و تا ئێستا چەندین مێداڵی گرینگی وەدەستهێناوە؛ ناوبراو هەڵگری بڕوانامەی دوکتورای تایبەت لە بواری فیزیۆلۆژی وەرزشییە.